بەپێی هەواڵێک کە لە شاری شنۆوە بە دەستمان گەیشتووە برای یەکێک لە شەهیدانی سەرفەرازی گەلەکەمان ماڵاوایی لە ژیان کردوە.
بە پێی هەمان هەواڵ کاک قادر ئیبراهیمی ناسراو بە قادر باپیر برای شەهیدی سوورخەڵات محەممەد باپیر بە هۆی نەخۆشییەوە ڕۆژی ١٣ی ڕەشەمەی ٩٧ی هەتاویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو جیا لەوەی برای یەکێک لە فەرماندە شەهیدەکانی حیزبی دێموکراتە، کەسێکی شۆڕشگێڕ بووەو هەمووکات لە خزمەتی تێکۆشەرانی دێموکرات فیداکاریی نواندوە.
کاک قادر خەڵکی ئاوایی ئاڵکاویی شنۆ لە دوای شەهیدبوونی براکەشی بە هەموو تواناوە خزمەتی بە درێژەدەرانی ڕێگای ڕێبازی شەهیدان کرد و تا دوایین هەناسەی کوردانە ژیا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزلێنان لە سەجەم بنەماڵەی سەرفەرازی شەهیدان، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکیش بە بنەماڵەو کەسوکاری کاک قادرباپیر دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.