بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی ڕازاوەی پاڵنگان لە ناوچەی کامیاران کە هەموو ساڵێک دەنگدانەوەی هەبووە، ئەمساڵ ناوەندە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا ئەو ڕێوڕەسمە لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
بەپێی ڕاپٶرتەکان ناوەندە ئەمنییەکانی پارێزگای سنە بە بانگکردن و هەڕەشە کردن لە بەڕێوەبەران و ڕێکخەرانی ئەو ڕێوڕەسمە ڕێگەیان نەداوە کە خەڵکی پاڵنگان لە کاتی خۆی ئاگری ڕەمز و ماناداری نەورۆز بکەنەوە.
شیاوی باسە هەموو ساڵێک خەڵکی گوندی پاڵنگان، لە ڕۆژانی ٥ و ٦ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لەو گوندە بەڕێوەدەبەن و بەو شێوەیە بە پێشوازی ساڵی نوێیەوە دەچن، بەڵام ئەمساڵ ئەو ڕێوڕەسمە بۆ ڕۆژانی ٢٨ی ڕەشەممە یان ٤ و ٥ی خاکەلێوە، دواخراوە.
دەگوترێ سەرەڕای ماندووبوونی ئامادەکاران و چالاکانی مەدەنیی پاڵنگانی، ناوەندەئەمنییەکان تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕێگەیان نەداوە خەڵکی پاڵنگان ڕێوڕەسمی ڕازاوەی نەورۆز بەڕێوە ببەن.