چالاکێکی کرێکاری بە ناوی ” بەهنام ئیبڕاهیزادە” خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن کەرتی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەش ساڵ زیندانی حوکم درا. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوییەوە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی تارانەوە دەسبەسەر کرابوو.
کەرتی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی قازی “ئیمان ئەفشاری”، بەهنام ئیبڕاهیم زادەی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپ و ڕیکخراوی سینفی دا بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، بەپێنج ساڵ زیندانی و بانگەشە دژی نیزام بە یەک ساڵ زیندان حوکم دا.
شایانی باسە کە بەهنام ئیبڕاهیم زادە لە ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوییەوە تا ئێستا چەند جار لە لایەن ڕیژیمە دەسبەسەر و زیندانی کراوە و لە کۆتایی مانگی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاویی دوای حەوت ساڵ مانەوە لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئازاد کرابوو.