Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۷ ی خه‌رمانانی ۱۳۹۸ | 18/09/2019 | کاتژمێر:
ئێران

تێکچوونی یەک میلیۆن ئاسەواری مێژوویی لە ئێران

11/02/2019 | 15:58:53
+A
-A

بە پێی وتەی (محەمەدڕەزا کارگەر) ، بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی مووزەخانەکانی ئێران لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئیسنا باسی لە دامەزراندنی مووزەی دێرینە ناسی لە نێوەی دوویەمی ساڵی ٩٨ دا کرد و، گووتی: یەک میلیۆن شوێنی مێژوویی لە ئێراندا هەیە کە تێکدراون.
بە پێی قسەکانی “کارگەر” ٩٠ لەسەدی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئێران لە لایەن دزانی ئاسەواریی مێژووییەوە لەنێو دەچن و دەسەڵات هیچ هەوڵێکی بۆ پێشگرتن لەو کارە نەداوە.
شایانی باسە چەندین ساڵە باندی کوڕەکانی ڕەفسەنجانی بە پاڵپشتی ناوەندە ئەمنییەکان و بە هاوکاری کەسانی سووک‌نەفس خەریکی تاڵان و دزینی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئێران و کوردستانن. ئەمەش بۆتە هۆی تێکدان و لەناوچوونی بەشێک لە شوێنەوارە مێژووییەکان.