Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پێنجشه‌ممه ۲ ی ره‌شه‌ممه‌ی ۱۳۹۷ | 21/02/2019 | کاتژمێر:
کوردستان

دۆزینەوەی زیاتر لە ٥٠٠ شوێنەواری مێژوویی لە هەورامان

09/02/2019 | 20:16:48
+A
-A

زیاتر لە ٥٠٠ شوێنەواری مێژوویی سەردەمی چاخی کۆنە بەردینە تا سەرەتای سەردەمی ئیسلام لە ناوچەی مێژووی هەورامان دۆزراونەوە. لەو پیوەندییەدا ” تالب نیا” بەڕێوەبەری” پایگای مەنزەری فەرهەنگی” مێژووی هەورامان رایگەیاند کە ئەو ناوچە مێژووییە جوغڕافیای فەرهەنگی و مێژوویی بەربڵاو لەخۆی دەگرێ و زۆر بەربڵاوە. پانتایی ئەو شوینەوارە ٨٠ گوندی ناوچەی هەورامان و شارستانەکانی سەوڵاوا و کامیاران و سنە دەگرێتەوە.
شیاوی باسە ناوچە هەورامان خاوەنی شارستانیەتێکی کۆن و ناوچەیەکی کەونارایە و گوندی” شمشێر” لە هەورامان ، بە کۆنترین گوندی جیهان ناسراوە.