ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاویی، دایە مینا، دایکی شەهیدی فەرماندە ” عوسمان ئەحمەدی” خەڵکی گوندی ” زەلاوان”ی ناوچەی سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
دایە مینا ژنێکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی خەڵکی ناوچە و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕات و ماڵەکەیان هەمیشە شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگە بوو.
بە گوتەی ناسیاوانی دایە مینا ژنێکی دڵسۆز و لە کاتە سەختەکاندا هاوکار و یاریدەدەری کادر و پێشمەرگەکان بوو.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان
وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی شەهید عوسمان ئەحمەدی، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی دایە مینا دەکاو سەبووری وسڵامەتییان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.