Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پێنجشه‌ممه ۳۰ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۸ | 20/06/2019 | کاتژمێر:
ئێران

دادستانی گشتیی ئێران: دۆخی ئابووریی ئێران ئاسایی نییە

10/01/2019 | 12:48:15
+A
-A

دادستانی گشتیی ئێران، محەممەد جەعفەر مونتەزری، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاویی پێداگریی لە سەر ئەوە کردەوە کە دۆخی ئابووریی ئێران ئاسایی و سروشیی نییە.
ناوبراو داوای لە کاربەدەستانی حکوومەت کرد کە پێویستە لەو بارەوە بڕیاری بە پەلە بدەن و خیانەتە ئەگەر بڕیارە ئابوورییەکانیان بۆ کاتی ئاسایی بێ چونکە ئێستا ئابووریی ئێران پێویستی بە بڕیاری بە پەلە هەیە.
ناوبراو رایگەیاند، بەرپرسانی وڵات باش دەزانن کە وڵات لە شەڕی ئابووریی دایە و لە کاتی شەڕدا ناکرێ کێشەکان بە دروشم و بڕیار و بەرنامەی درێژماوە چارەسەر بکرێن.
ئەو دەمڕاستی ڕێژیمە دانی‌بەوەدانا ” شەڕی ئابووریی گاڵتە نییە” و ئێستا خەڵک بۆ دابینکردنی پێویستییەکانیان وەک گۆشت، هێلکە، مریشک و شتەکانی دیکە لەم بابەتە تووشی کێشە بوون.
شایانی باسە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی بۆ سەر ئێران بە پێچەوانەی دروشم و هەڕەشەکانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەیەکی کورت دا کاریگەریی خۆیان لە سەر دۆخی ئابووریی ئێران و ژیانی خەڵک دانا.
کاربەدەستانی ڕێژیم بە سیاسەتی هەڵە، پشتیوانی لە تێرۆریزم، گەندەڵی و دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتان، وڵات و خەڵکی ئێرانیان تووشی قەیران کردووە، سامانی وڵاتیان بەفیڕۆ داوە و ناتوانن وڵامدەری ویست و داخوازییەکانی خەڵکی ئێران بن و ڕۆژبەڕۆژ دۆخی وڵات لە هەموو بارێکەوە بەرەو قەیران و ئاڵۆزیی دەچێ.