بەپێی هەواڵێک کە لە ڕەبەتەوە بە دەستمان گەیشتوە ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاویی، سیامەند قادری برای شەهید کەریم قادری و ئامۆزای شەهید عومەر قادری خەڵکی گوندی “گەنمان”ی ناوچەی ڕەبەت، لە تەمەنی گەنجیدا کۆچیدوایی کرد.
شەهید کەریم قادری کوڕی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و ئەرکی پێشمەرگایەتی لە هێزی ئاربەبای بانە بەجێدەگەیاند و بەداخەوە لە دەیەی ٦٠ی هەتاوییدا لە ناوچەی ڕەبەت شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای هاوخەمی بۆ کۆچیدوایی سیامەند قادری سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو دەکا.