Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پێنجشه‌ممه ۲۵ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۸ | 17/10/2019 | کاتژمێر:
ئاگادارییەکان

ئاگاداری جێژنی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی سوئێد

08/01/2019 | 01:06:40
+A
-A

جێژنی .٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی سوئێد
ئەمساڵیش وەک هەموو سالانی ڕابردوو، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کورستان لە وڵاتی سوئێد بە شانازییەوە ڕێز لە ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان دەگرێ.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ ـ ٠١ ـ ٢٠١٩ی زایینی، ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ بە بۆنەی ٧٣هەمین سالوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوئێد و بە بەشداری هونەرمەندانی دەنگ خۆش ” شیروان عەبدوڵڵا”، تیپی هونەری بە ناوبانگی گەردی میدیا، هۆنەرمەندانی لاو شنۆ ئەحمەدی و کاروان حەکیمزادە بەڕێوە دەبات.
جێژنی ٢ی ڕێبەندان بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی سوئێدی کوردی لە سوئێد و کومیتەی حیزبی دیموکراتی کورستان لە وڵاتی سوئێد بەرێوە دەچێ.
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر ئەم پۆستێرەی خوارەوە کلیک بکەن.
بەشداریتان لەو شەو ئاهەنگە دا مایە وەفاداریتانە بە کۆمار و ڕێبازی پیرۆزی شەهید پێشەوا سەرۆک کۆماری کوردستان و شەهیدانی سەربەرزی کۆمار..

 http://www.kurdistanukurd.com/files/49667039_10218065619051417_4488951220500692992_n.jpg