Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پێنجشه‌ممه ۳۰ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۸ | 20/06/2019 | کاتژمێر:
چالاکی

پێشوازی کردن لە یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە پارێزگای کرماشان

07/01/2019 | 18:13:02
+A
-A

لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری مەزنی کوردستان، بەو بۆنەوە لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان چالاکیی تەبلیغی ‌کرا.
رۆژی ڕابردوو ١٦ی بەفرانبار لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕێبەندان و شکۆمەندی رۆژی ٢ی ڕێبەندان بە نووسینی دروشم و نووسراوەی شۆڕشگێڕانە لە دەوروبەری شاری سەحنە ، ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت.
تێکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەحنە بە پێشوازی کردن لە یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لەو ڕێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە خەباتی بێ‌وچانی گەلەکەیان دووپات کردەوە.
کۆمیسۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێز گرتن لە تێکۆشانی سەرجەم تێکۆشەرانی نێوخۆی وڵات، بەتایبەتی خەڵکی بەهەست و چاونەترسی شاری سەحنە دەستخۆشیان لێدەکا و سڵاویان بۆ دەنێرێ.