گۆرانیبێژێکی لاو بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە، بەناچار وڵاتی خۆی بەجێهێشت.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری شنۆوە بە دەستمان گەیشتووە هونەرمەند ڕافێع ناسراو بە ڕافە شنۆیی بە هۆی بەردەوامبوونی لە چالاکیی هونەری و چڕێنی گۆرانی شۆڕشگێڕانە لە لایەن ئێدارەی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەی لێکراوەو، هەر بۆیە بە ناچاری شار و وڵاتی خۆی بە جێهێشتوە.
شیاوی باسە هونەرمەند ڕافە شنۆیی لەم دواییانەدا بە بۆنەی کارەساتی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات وەکوو هاوسۆزی چەند بەرهەمی لەو بارەوە تۆمار کرد و هەر ئەوەش بۆتە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆسەر ئەو هونەرمەندە دەروەستە و لە ئاکامدا بە ناچاری دوای جێهشتنی وڵاتی، ڕووی لە ئورووپا کردوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هونەرمەندە چە ن جارێ دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و لێپێچینەوەی لێ کراوە.