بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار چالاکێکی ژینگە پارێزیی بە ناوی “عیسا فەیزی” خەڵکی شارستانی کامیاران لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دوای لێدان و بێڕێزی پێکردن دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
شایانی باسە کە لە درێژەی گرتن و دەسبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزیی، ڕۆژی دووشەممە ١٠ بەفرانبار سێ هاونیشتمانی کوردی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی ” فازڵ قۆیتاسی، ڕەزا ئەسەدی و هادی کەمانگەر” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار ” فەرهاد محەممەدی” پارێزەر، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و دەسبەسەر کرا. ناوبراو پارێزەری چەند کەس لە چالاکانی مەدەنییە.
گرتن و دەسبەسەرکردنی چالاکان لە کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر دەسبەسەر و دواتر تۆمەتی دژایەتی لە گەڵ ڕێژیم و پێوەندی و هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران حوکم دەدرێن.