Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پێنجشه‌ممه ۳۰ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۸ | 20/06/2019 | کاتژمێر:
سیاسی

ئیمانێک بە پتەویی شاخ بە خۆڕاگریی داربەڕوو

06/01/2019 | 14:19:04
+A
-A
برایم چووکەڵی

لە ماوەی ئەو 40 ساڵەدا کە کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتی ڕەشی خۆی بەسەر کوردستاندا سەپاندووە، ئەوە حیزبی دێموکراتی کوردستانە کە توانیویەتی مێژوویەکی پڕ لە سەروەری لە خەبات و بەربەرەکانی تۆمار بکا. هەر لە ڕۆژانی یەکەمی هاتنەسەرکاری ئەم ڕێژیمە دەرکەوت کە ڕوانگەی ئەوان بۆ پرسی نەتەوەیی و ماف و ئازادیی گەلانی ئێران هەر هەمان ڕوانگەی دەسەڵاتی پاشایەتی و بگرە شۆڤینیتریشە؛ هەربۆیەش حیزبەکەمان داکۆکیی لە مافە ڕەواکانی نەتەوەی کوردی کردە ئەرکی سەرەکیی خۆی. لەم ڕۆژەوە پۆل پۆل لاوانی نیشتمانەکەمان ڕێگە و سەنگەرەکانی ئەم حیزبەیان هەڵبژاردووە و لە کاروانی ئەم خەباتەدا بە هەزاران کەس شەهید و بریندار و کەمئەندام بوون.
ئەوە شتێکی ڕوون‌ و ئاشکرایە کە ژیان بە ئازادی ‌و ڕزگاری بۆ نیشتمان بەبێ فیداکاری‌ و لەخۆبوردوویی وەدەست نایە، باشیش دەزانین لەو ڕێگایە شەهید بوون ‌و ئاوارەیی ‌و کوشتن‌ و دەربەدەری‌ و زیندانیش هەیە کە هیچکامیان ویستی هیچ کەسێک نییە. بەڵام ڕۆڵەکانی ئەم نێشتمانە زۆر جار ئەو پێشهاتانەیان بەگیان کڕیوە و بە باوەشێکی فراوانەوە پێشوازییان لێ کردووە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ژینی ژێردەستی لای ئەوان مانا نادا و چەوسانەوەیان پێ قبووڵ ناکرێ، بۆیە یان لە سەنگەرەکانی بەرگریدا شەهید دەبن و ئەگەر چارەنووسیان بکەوێتە زیندان دوا هەناسەکانی ژیانیان سەربەرزانە لە زینداندا تێپەڕ دەکەن.
لە «هەگبەی شاخ و شۆڕش»ی ئەم ژمارەیەدا باس لە بەسەرهاتی خۆڕاگریی محەممەد شاروێرانی، یەک لەو جوامێرانەی کورد دەکەین، ئەگەرچی سەختە بتوانی لە گۆشەیەکی 800 وشەییدا سەدان چیرۆکی پڕ حەماسە و سەروەری لە ژیانی کەسایەتییەکی ئاوا بگێڕییەوە.
محەممەد شاروێرانی ساڵی ١٣٦٢ هاتووەتە ڕیزی تەشکیلاتی نهێنیی حیزب و پاش ٥ ساڵ کە ئاشکرا دەبێ، سەنگەرەکەی دەگوازێتەوە بۆ ڕیزی ئاشکرای پێشمەرگەکان. ئەخلاق ‌و ئاکاری جوان، پرستیژ و خۆشەویستی لەنێو کۆمەڵانی خەڵک بەشێک لەو تایبەتمەندییانە بوو کە ئەوی پێ دەناسرایەوە، پێشمەرگەیەک کە ئێستا گیانیشی لە گرەوی ئامانجی گەلێکی خەباتکار نابوو. شاروێرانییەک کە دەستی لە گیان و ماڵی خۆی هەڵگرتبوو و لە پێناو ئامانجەکانی خەبات و نیشتماندا هەموو ئازار و فیداکارییەکی بەگیان دەکڕی. شاروێرانی باش دەیزانی شۆڕشگێڕ هەر ئەوانە نین کە چەکیان لە شان دایە. ئەو لەمەیدانی کردەوە‌دا دیبووی کە چۆن بە دەیان جار لە ناوچەی مەهاباد بەگشتی ‌و شاروێران بەتایبەتی خەڵکی حیزب خۆشەویست ئەویان لە نێو دەیان‌ و سەدان چەکداری دوژمن ڕزگار کردووە و پاراستوویانە. لە کەمین ئاگاداریان کردووەتەوە و تەنانەت دەربازیان کردووە، بۆیە هەموو ئەو خەڵکەی پێ خەباتگێڕی ڕاستەقینە بوو. ئەو باوەڕی وابوو پێشمەرگەی حیزبێکی شۆڕشگێڕی پێشڕەوی جووڵانەوه‌ی گەلی کورد، خۆی لە خەڵک هەڵناوێرێ و بۆ خۆیشی لە دەرگای هەر ماڵێکی دابایە، بە سۆزەوە بە ڕوویدا دەکرایەوە و لە ئامێز دەگیرا.
ئەو پێشمەرگەیەکی بەوەج و بە دەستوبرد و تا بڵێی ئازا بوو و، لە باری کۆمەڵایەتیشەوە خاوەن پێگەیەکی بەرز بوو و، ڕەوشتپاکی، فیداکاری ‌و دڵسوزی و بە باوەڕبوونەکەی لەسەر زاری خەڵك بوو.
ڕۆژ ڕۆیشت و مانگ وساڵ تێپەڕی و شاروێرانی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ پتر لە کوورەی خەباتدا قاڵ دەبوو و خەرمانی ئەزموون و شانازی لەسەر یەک کەڵەکە دەکردن. ئەو ساڵەش (1375) شاروێرانی وەک هەموو ساڵەکانی دیکە خۆی بۆ ناوچە ئامادە کرد و لەگەڵ تیمێک لە کادر و پێشمەرگەکان بەرەو ناوچەی تێکۆشانی شۆڕ بۆوە. شاروێرانی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکی حیزبی بە نهێنی سەردانی ئەم گوند و ئەو گوندی دەکرد و بە هەڵسووڕانی خۆی بەرنامەی گەشتە سیاسی و نیزامییەکەی دەبردە پێشێ.
ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٧٥ محەممەد شاروێرانی بۆ کاری حیزبی ڕوو لە ئاوایی «قەرەخان» لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد دەکا، به‌بێ ئەوەی بزانێ کە چ پیلانێکی گەورەیان بۆ داڕشتووە. شاروێرانی کە بۆ کارێکی تەشکیلاتی و تەنیا بە دەمانچەیەکەوە ڕوو لەو گوندە دەکا، بەڵام مەغوول ‌ئاسا هێزی دوژمن بەئاوایی وەر دەبن و دەوری دەدەن و شاروێرانی لەگەڵیان دەرگیر دەبێ. لە جێیەک و لە کاتیکدا دەیویست لە دیواری ماڵەکە سەربکەوێ، گوللەی دوژمن لاقی دەپێکێ‌ و توانای ڕێبڕینی لێ دەبڕێ؛ بەمجۆرە دوژمن توانی شاروێرانی بەدیل بگرێ‌ و بەوەش لاپەڕەیەکی دی لە ژیانی هەڵدەدرێتەوە.
گێڕانەوە و نووسینەوەی چیرۆکی گیران و خۆڕاگریی شاروێرانی لە توانای ئەم نووسینەدا نییە. گەڵالەی گیرانی شاروێرانی لە تارانەوە داڕێژرابوو، دوژمن لە ڕێگەی سیخوڕەکانییەوە زانیبووی کە شاروێرانی دەبێ چاوی بە بەرپرسێکی باڵای حیزب بکەوێ و لەگەڵی بۆ شوێنێکی دیکە بچێ. ڕێژیم کە بە هەموو نرخێک دەیویست عەمەلیاتەکەیان سەرکەوتوو بێ، بێ گوێدانە سەرەتاییترین ڕێوشوێنی باری ئینسانی بۆ بریندارێکی شەڕ، تەنیا لەبیری گەڵاڵەکەی خۆیاندا بوون کە بتوانن لە ڕێگەی شاروێرانییەوە ئەو بەرپرسەی حیزب پەلکێشی شوێنەکە بکەن.
هەروەک لە ژیانی شاروێرانیدا دەردەکەوێ، ئەو خۆی بۆ هەموو نەهامەتییەکان ئامادە کردبوو و ئامادە بوو لە ژێر ئەشکەنجەدا بمرێ، بەڵام خۆی بۆ داوای دوژمن بە دەستەوە نەدا. هەربۆیەش لەزینداندا هەموو جۆرە ڕەفتارێکی دژەمرۆیی لەگەڵ کرا بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕووی ڕووحییەوە بەچۆکیدا بێنن. ئەشکەنجەکانیش تا ئەو ڕادەیە چوونە پێش کە لاقێکیان بڕییەوە و ئازارێکیان لەگەڵ خست کە تا ئێستاش وەک میراتێکی شووم لەگەڵیەتی.
وەک گوتم ئەوەی دەبێ لەسەر خۆڕاگری شاروێرانی لەزینداندا بگوترێ لە توانای ئەم قەڵەمەدا نییە و لەو گۆشە تەنگەبەرەدا جێی نابێتەوە، پێشمەرگەیەکی بەبرینداری بەدیل گیراو کە هیچ ئەشکەنجەیەک کۆڵی پێ نادا، تەنانەت سەپاندنی سزای ئێعدامیش، ئەوەش وای کرد کە ناوبانگی هەموو کوردستان دابگرێ. هەر ئەو خۆشەویستییەش وایکرد کە نوێنەری کۆچکردووی شاری سنە، مهەندیس بەهائەدین ئەدەب هەوڵێکی زۆر بۆ ڕزگارکردنی گیانی لە مردن بدا و سزاکەی لە ئێعدامەوە بۆ ئەبەد کەم بکرێتەوە.
شاروێرانی لە هەل و دەرفەتێکدا کە بۆی ڕەخسا، توانی نیری دیلی لە ئەستۆی خۆی داڕنێ و خۆی بگەیەنێتەوە هاوسەنگەران و بێتەوە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات و درێژە بە تێکۆشان و خەباتی بێوچانی بدا…
هەزار سڵاو لە ئیمان و خۆڕاگریی محەممەد شاروێرانی…