یەکێک لە کەسانی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات لە ناوچەی نیشتماندۆستی شنۆ دوای تەمەنێک ژیان بەسەرفەرازی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵێک کە لە شاری شنۆوە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی هەێنی ١٤ی بەفرانبار کاک کەریم ئەمینی(کەریم محەممەد ئەمینی حەسەنزادە) خەڵکی ئاوایی ئەمیرئاوای ناوچەی شنۆ بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کردوە.
ناوبراو پاش ڕووخانی رێژیمی پاشایه‌تی و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئاشکرای حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، له یه‌کێک له شانه‌کانی حیزب بوو به ئه‌ندام.
دوای گیرانه‌وه‌ی ناوچه‌ی شنۆ له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییەوە، کاک که‌ریم له لایه‌ن دەزگای ئەمنییەکانەوە ده‌ستگیر ده‌بێ و پاشان ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ ده‌کرێ.
دوای ساڵێک مانه‌وه له به‌ندیخانه ئازاد ده‌کرێت و بەڵام سەرلەنوێ چالاکییەکانی خۆی بۆ خزمەت بە گەل و نیشتمان دەسپێدەکاتەوە.
ساڵی ۱۳۶۳هەتاویدا هێزه‌کانی ڕژیم ماڵەکەی گەمارۆ دەدەن کە دیسان دەسبەسەری بکەن ، به‌ڵام ئه‌و خۆی ده‌رباز ده‌کا و، پەیوەست دەبێ بە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتەوە.
پاش چه‌ند مانگێک له‌سه‌ر ئیزنی کۆمیته‌ی شارستانی شنۆ، ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو ماڵ و منداڵه‌که‌ی.
کاک که‌ریم هه‌میشه ماڵی جێگای حه‌وانه‌وه‌ی زۆربه‌ی کادره‌کانی کۆمیته‌ی ناوچه‌ی شنۆ بوو، که بۆ مه‌ئمورییه‌تی حیزبی ده‌گه‌ڕانه‌وه ناوچه.
ئەو خۆشەویستەمان وەکوو کەسێکی دڵسۆز و چاونەترس تا دوایین هەناسەی ژیانی بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و تێکۆشەرانی ئەو حیزبە وەفادار مایەوە.
ڕاگەیاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە سەرجەم تێکۆشانی دۆستان و لایەنگرانی خۆی لە نێوخۆی وڵات، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک کەریم و سەرجەم خەڵکی تێکۆشەری ناوچەی شنۆ دەکا و، سەرکەوتن و سڵامەتییان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.