Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌کشه‌ممه ۳۰ ی به‌فرانباری ۱۳۹۷ | 19/01/2019 | کاتژمێر:
راگەیەندراوەکان

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی کریسمەس و سەری ساڵی زایینی

29/12/2018 | 12:24:31
+A
-A

کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەبۆنەی کریسمەس و هاتنی ساڵی نوێی ٢٠١٩ ی زایینی پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و پیرۆزبایی ئەو دوو بۆنەیەی لە مەسیحییەکانی کوردستان و ئێران کردووە.

 

دەقی پەیامەکە بەم‌جۆرەیە:

بەبۆنەی هاتنەوەی جێژنی کریسمەس و ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبایی لە هەموو مەسیحییەکانی کوردستان و ئێران و ئەو هاونیشتمانانە دەکەم کە سەری ساڵی زایینی جێژن دەگرن. هیوادارم کە ساڵی نوێیان، ساڵێکی پڕ له‌ خێر و خۆشی و بەختەوەری بێت.

ساڵی  ٢٠١٨ لە‌ حاڵێکدا به‌جێ ده‌هێڵین و پێ ده‌نێینه‌ ساڵێکی تازه،‌ که نەتەوەی کورد لە چوار پارچەی کوردستان سەرەڕای خەباتی بێوچان و تێکۆشانی بەردەوامیان هێشتا بە مافەکانیان نەگەیشتوون و کاروانی خەباتی مافخوازیی کورد هەروا درێژەی هەیە، هەروەها ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، واتە ئەو ناوچەیەی ئێمەی تێیدا دەژین، ئێستاش لە کڵپەی گۆڕانکاریی قووڵ دایە کە بۆ کورد هەم دەتوانن دەرفەتخوڵقێن و هەم دەکرێ مەترسیش بن.

وێڕای پیرۆزبایی دووبارەم لە سەرجەم مەسیحییەکان لە کوردستان و ئێران، هیوادارم ساڵی نوێی زایینی ٢٠١٩ ساڵێکی پڕ خێر و به‌ره‌که‌ت بێت بۆ هەموو لایەک، بە تایبەت خەباتکارانی کورد و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بتوانن بە یەکڕیزی و هاوپێوەندیی خۆیان وەڵامێکی شیاو بە سیاسەتی سەرکوت و تێرۆری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەنەوە و یەکگرتووانە لە پێناو سەرخستنی پرسی کورد لە ئێراندا تێبکۆشن.

 

مستەفا مەلووودی

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

٢٩ی دیسامبری ٢٠١٨ (٨ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی)