وه‌زیری نێوخۆی به‌حره‌ین ڕایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، عه‌مه‌لیاتێکی ئێران بۆ قاچاخكردنی ته‌قه‌مه‌نیی زۆر مه‌ترسیدار، چه‌كی ئۆتۆماتیكو هێندێك ته‌قه‌مه‌نیی دیكه بۆ وڵاتی به‌حره‌ینیان مایه‌پووچ کردۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته له‌م عه‌مه‌لیاته‌دا ٥ كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كراون كه زۆربه‌یان له‌لایه‌ن سپای پاسدارونی كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕاهێندراون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین ده‌ڵێ، دوو كه‌س له‌و ده‌سبه‌سه‌ركراوانه دانیان به وه‌رگرتنی ئه‌م باره قاچاخه له ئاوه‌كانی ناوچه‌ی به‌حره‌یندا ناوه؛ یه‌كێك له‌وانه‌ش ساڵی ٢٠١٣ له ئێران مهشقو ڕاهێنانی پێکراوه. كاربه‌ده‌ستانی به‌حره‌ین ده‌ڵێن له‌و عه‌مه‌لیاته‌دا ٤٣ كیلۆ ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی زۆر به‌هێزی C٤، ٨ چه‌كی كلاشینكۆف، ٣٢ دهراخو هێندێك ته‌قه‌مه‌نییان له‌و قاچاخچییانه گرتوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌و پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین باڵوێزی خۆی له ئێران بانگ کردبۆوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رده‌وامیی سیاسه‌تی “شه‌ڕخوازانه”ی ئێران‌و پێبه‌ندنه‌بوون به قانوون و ڕێوشوێنه نێودهوڵهتییهكانو دراوسێیه‌تیی له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه مه‌حكوم كردبوو.