Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۲۶ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۷ | 17/12/2018 | کاتژمێر:
جیهان

بەشداریی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پارتی سۆسیالیستی سوئیس

03/12/2018 | 17:51:51
+A
-A

لەسەر بانگهێشتی پارتی سۆسیالیستی سوئیس و لە یادی دامەزرانی ئەو پارتەدا، رۆژی شەممە ١ی دیسامبەری ٢٠١٨ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئیس بە سەرپەرستیی هاوڕێ زاهیر قادرحاجی بەرپرسی کومیتە، دەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ناوبراودا کۆ بوونەوە.

لەو کۆبوونەودا کە زۆر حیزب و لایەنی دیکەش لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەشدار بوون، هاوڕێ خوسرەو مستەفانژاد ئەندامی کومیتەی سوئیس، باسێکی لەسەر بارودۆخی کورد لە ئێران و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و جینایەت و مووشەکبارانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کردەوە تیرۆریستییەکان بە تایبەت تیرۆری هاوڕێ قادر قادری لە لایان کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و مەترسییەکانی دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ناوکی، پێشکەشی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کرد. هاوکات لە لایان هاوڕێ کاروان شێخ محەممەدییەوە بروشوری تایبەت بە مووشکبارانی قەڵای دێموکرات لەنێو بەشداربوواندا بڵاو کرایەوە. هەر بەدوای ئەو باسەدا، بەڕێز پیتەر هۆگ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی سۆسیالیستی سوئیس، ناڕەزایەتی خۆی لەهەمبەر بێدەنگیی وڵاتان سەبارەت بە کردەوە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی دەربڕی و هاوکات بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەگەری هەر گۆڕانکارییەک لە ئێراندا، داوای یەکڕیزی زیاتری گەلی کوردی کرد.