Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۲۶ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۷ | 16/12/2018 | کاتژمێر:
جیهان

چاوپێكه‌وتنی نوێنه‌ری خوێندكارانی دێمۆكرات له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ

01/12/2018 | 14:30:01
+A
-A

ناسر قادر پوور به‌رپرسی گشتیی یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندكارانی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژی كرد و له‌ لایه‌ن خاتو “هه‌یدی ئیلبۆرگی یوهانسێن” به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ پێشوازی لێكرا.
له‌م دیداره‌دا نوێنه‌ری خوێندكاران وێڕای وێنا كردنی دۆخی دیكتاتۆڕلێدراوی زاڵ به‌ سه‌ر ئێراندا و هه‌روه‌ها جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆ كپ كردن و بێده‌نگ كردنی خوێندكاران و لاوان و ژنان و كۆسپ دروست كردن له ‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی خوێندن له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵادا له‌ ڕێگه‌ی ئیدئۆلۆژیزه‌ كردنی فه‌زای زانكۆ، سه‌رنجی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژی به‌ره‌و دۆخی زیندانیانی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی ئێراندا ڕاكێشاو ڕایگه‌یاند؛ كه‌ زیندانیانی سیاسیی كورد له‌ ئێراندا له‌ سه‌ره‌تاییترین مافه‌ ئینسانییه‌كانیان بێبه‌شن و ڕۆژانه‌ شاهیدی له‌ سێداره‌دانی لاوانی كوردین. له‌ درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا قادرپوور ئاماژه‌ی به‌ سیاسه‌تی دژه‌ئینسانی كۆماری ئیسلامی دژی گه‌لی كورد و تیرۆری ڕێبه‌رانی حیزبی دێمۆكڕات و به‌ تایبه‌ت هێرشی مووشه‌كیی 17ی خه‌رمانان بۆ سه‌ر قه‌ڵای دێمۆكرات له‌ قووڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان و شه‌هید و برینداربوونی ده‌یان تێكۆشه‌ری حیزب كرد و كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی له‌و باره‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ كرد.