Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۲۶ ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۷ | 17/12/2018 | کاتژمێر:
چالاکی

به‌ڕێوه چوونی پرسه‌ی نه‌مرانی بنه‌ماڵه‌ی حه‌داد له یه‌کێک له بنکه‌کانی ده‌فته‌ری سیاسی

26/11/2018 | 12:07:07
+A
-A

رۆژی شه‌‌ممه ٢٤ی نوامبری ٢٠١٨ی زایینی، له یه‌كێک له ساڵۆنه‌کانی بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆڕی پرسه‌ی تێکۆشه‌ری به‌ڕابردووی دێموکڕات نه‌مر که‌ریم حه‌داد باوکی شه‌هید نه‌سرین حه‌داد به‌ڕێوه چوو.
له‌و پرسه‌یه‌دا که به به‌شداریی هه‌ر سێ بنه‌ماڵه‌ی تێکۆشه‌ری دێموکڕات، حه‌داد و حه‌سه‌نپور و حه‌کیمزاده به‌ڕێوه چوو، ده‌یان که‌س له ئه‌ندامان و دۆستانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می سه‌باره‌ت به کۆچی دوایی کاک که‌ریم حه‌داد، یاد و بیره‌وه‌ریی نه‌مرانی دیکه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ش واته شه‌هیدان نه‌سرین حه‌داد و محه‌ممه‌د حه‌سه‌نپور و حاجی حوسێن حه‌داد-یان زیندوو راگرت.
له به‌شێکی ئه‌م کۆڕی پرسه و هاوخه‌مییه‌دا، هاوڕێی به‌ڕێز کاک که‌ماڵ که‌ریمی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و رابردووی خه‌بات و تێکۆشانی نه‌مر کاک که‌ریم حه‌داد و به‌گشتی دڵسۆزی و فیداکاریی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کاروانی خه‌باتی حیزبی دێموکڕاتدا وه‌بیر هێنایه‌وه و به چاوی رێز و پێزانینه‌وه لێی روانی.