کێشەی ئێران یەکێک لە باسەکانی کۆبوونەوەی بەرپرسانی پایەبەرزیی ئەمریکا و فەڕانسە بوو.
لە کاتی سەفەری سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ویلاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ فەڕانسە و بشداریی کردنیان لە ساڵوەگەڕی کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی، بەرپرسانی هەر دوو وڵات، لە سەر کێشەی ئێران ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
وتەبێژی سەرۆک کۆماری فەڕانسە ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی پشتی دەرگا داخراوەکاندا، “تڕامپ” سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر گوشار خستنە سەر ئێران پێداگریی کردۆتەوە کە بۆ لاواز کردنی ئێران، پێویستە گوشار زیاتر بخریتە سەری.
“ئەمانوئێل مەکڕۆن” سەرۆککۆماری فەڕانسە لە وەڵامی وتەکانی “تڕاپم”دا گوتوویەتی کە هەڵوێستمان زۆر لە یەک نیزیکە،بەڵام پێویستیمان بە وتووێژی زیاتر هەیە.
وتەبێژی “مەکرۆن” ڕایگەیاند کە تڕامپ پێداگریی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پێویستیمان بە ڕێککەوتننامەیەک هەیە کە ئێران گەرنتی سەد لە سەد بدا، کە واز لە وەدەست هێنانی چەکی ناوکی بێنێ.
شایانی باسە کە هەر لەو پیوەندیەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و فەڕانسەدا باسی هاوکاریی لە بارەوەی پرسە سەرەکییەکانی جیهان و یەکێک لە وان بەربەرەکانیی لەگەڵ کردەوە ئاژاوەگێڕییەکانی ئێران و بەرەوپێشچوون لە بابەت داماڵینی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکوور قسە دەکەن.