Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۲۷ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۸ | 19/10/2019 | کاتژمێر:
جۆراوجۆر

چۆن لە گەڵ زۆردار رووبەرووببینەوە بێ ئەوەی خۆمان ببین بە ملهوڕ؟!

23/07/2015 | 00:12:51
+A
-A
سیلا ئۆلۆڤێرتی

بەشێک لە قسەکانی خانمی سیلا ئۆلۆڤێرتی (١)، لە سمینارێک

لە ماوەی ٥٠ساڵ تێ کۆشانم بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵایسانی شەڕ، پرسیارێک هەمووکات لەبیروزەینم‌دا بووە، ئەویش چۆن دەبێ لە گەڵ توندوتێژی سەرەرۆیانە بەبێ ئەوەی هەمان هێز بەکار بەرین،
رووبەروو بینەوە؟ ئێستا ئێوە لەگەڵ وەحشیگەری رووبەروو دەبنەوە، چ زۆرە ملی وکەڵگایی کردنی منداڵێکی بزۆز بێ لە یاریگە، یان توندوتێژی نێو بنەماڵە، یان شەروپێکدادانەکانی هەنووکە لە شەقامەکانی سووریا کە لەگەڵ هێرشی تانک وتۆپ رووبەروون، باشترین و کاریگەرترین رێکارکار چیە؟ بەهەمان شێوە توندوتیژی نواندنە؟ چۆک دادانە؟ یان بەکارهێنانی زەبروزۆری زیاترە؟
هەر لە منداڵییەوە ئەوەم بۆ پرسیارە کە من چۆن دەتوانم بەرەنگاری زۆرەملی ببمەوە، بە بێ ئەوەی خۆم ببم بە ملهۆڕێکی بێشەرم؟» لە بیرمە کە تەمەنم نزیک بە ١٣ساڵ بوو، ڕاماوی سەیرکردنی تلەویزیونی رەنگی رەش وسپی و پڕ لە بەفریلەکەی ماڵەوە بووم. راست لە کاتێکدا هێزەکانی یەکیەتیی سووڤیەتی ئەوکات بە تانک و تۆپەوە دەچوونە نێو شاری بۆداپێست و دەمدیی کە منداڵانێک هەر بە قەت من بوون، خۆیانیان دەخستە پێش تانکەکان و تانکەکانیش بەسەرجەستەی ئەومنداڵانە رەت دەبوون. خێرا رۆیشتمە قاتی سەرەوە دەستم دایە خۆ تەیارکردن وبەستنی جانتای سەفەر.
دایکم هات و گوتی: «دەزانی چ دەکەی؟»
گوتم: «دەچمە بۆ بۆداپێست».
دایکم پرسی: «بۆ لەوێ چ خەبەرە؟»
گوتم: «لەوێ منداڵان دەکوژرێن، رووداوگەلێکی ترسناک خەریکە روودەدا»
ئەو لە وڵام‌دا گوتی: «ئەوەندە گەمژە مەبە».
منیش دەستم کرد بە گریان.
دایکم لە من تێ‌گەیشت و گوتی: « باشە وادیارە بابەتەکە گرینگە. بەڵام تۆهێشتا زۆر بچووکی وهیچ شتێک لە دەستت ناێت. پێویستت بە ڕاهێنان هەیە. منیش یارمەتیت دەدەم. جارێ جانتاکەت بکەوە!»
بەو شێوە بوو کە من راهێنانی پێویستم بینی لە تەمەنی ٢٠ساڵی‌دا لە ئافریقا کارم کرد. بەڵام تێگەیشتم کە بنەرەتی‌ترین ئەسڵێک کە دەبوا فێری ببم و لە درێژەی قوناخەکانی ڕاهێنان فێری نەبووم. دەمهەویست بزانم توندوتیژی چ کاریگەرییەکی هەیە؟ سەرکوت کردن چۆن؟ لەوکاتەوە تاکوو ئێستا لەمە تێگەیشتووم کە زۆردارەکان لە سێ رێگەوە توندوتیژی بەکار دەهێنن:
توندوتیژیی سیاسی بۆ نانەوەی ترس، توندوتیژیی جەستەیی بەمەبەستی هەڕەشە وتۆقاندن، توندوتیژیی رەفتاری یا هەستێک بۆ سووک کردن وسووکایەتی کەڵکی لێ‌وەردەگیرێ. زۆر بە دەگمەن بەکار هێنانی توندوتیژی کاریگەریی دەبێ.
نێلسۆن ماندیلا کاتێک کەوتە زیندان بڕوای بە توندوتیژی هەبوو بەڵام دوای ٢٧ساڵ ئەو لە گەڵ هاورێکانی بە ئارامی و سرنجدان بە تواناییەکان کە پێویستییان پێی بوو، خۆیانیان ڕاهێنا، ئەوان هەر بەو کارامەیی و لێزانیە یەکێک لە دڕندەترین دەسەڵاتەکانیان وەلاناو دیمۆکراسییان سەقامگیر کرد. ئەوان ئەم کارەیان بە بێ هێچ توندوتیژیەک بە ئەنجام گەیاندو لەمە تێگەیشتبوون کە بەکار هێنانی زۆرداری، لە بەرانبەری زۆرداری دا هیچ سوودێکی نیە.
کەوایە چ بکەین؟ لە ماوەی ساڵانێک‌دا ئەمن چەندین رێگەی کاریگەر و گۆنجام دیتەوە، هەرچەند رێگە چارەکانی تریش هەن کە بەکەڵک و کاریگەرن، یەکەم رێگەچارە ئەوەیە کە «گۆڕان»دەبێ رووبدا، گۆران دەبێ «لێرە» رووبدا لە ناخی من. ئەمە پەرچەکردارو چەشنی رووبەروو بوونەوەی منە بەرانبەر بە ستەم، کە لە ژێر ڕەکیفی مندایەو دەبێ بیگۆڕم..
ئەم «گۆرانە»ش پێویستی بە بردنەوە سەری ئاستی خۆئاگاییە. بەم مانایە کە دەبێ بزانم خاڵی کەفوکوڵی من لە کوێ دایە؟ لە کوێ‌دا کەم دێنم؟ خاڵە بە‌هێزەکانی من کامانەن؟ خاڵە لاوازەکانی کامانەن؟ چ کاتێک نائومید دەبم وبە چۆ ک دادێم؟ بە پشتیوانی لە چ شتێک هەڵدەستم ؟ بۆ وڵامی ئەم پرسیارگەلە «مدیتیشن» یا خۆناسین، یەکێک لە رێگا چارەکانە، ئەڵبەتە تاقە ڕیگا نیە بەڵکوو یەکێکە لە و رێگاکانی بەدەستهێنانی هێزی دەروونی.
قارەمانی من لەو بوارەدا، ئانگ سان سووچی‌یە لە وڵاتی «برمە». ئەو خۆپیشاندانی دەستەیەک لە خوێندکارانی لە شەقامێکی «ڕانگۆن» رێبەری دەکرد. سەربازەکان بە موسەلسەلەکانیانەوە لە شوێنێکدا گەیشتنە بەردەمیان رووبەروویان راوەستان، (ئانگ سان سوچی کە زانی سەربازەکان بەرانبەرانبەریان دەستیان لەسەر ماشەی تفەنگەکان دەلەرزێ، دیاربوو ئەوان زیاتر لە خوێندکارەکانی کە لەگەڵ ئەو بوون دەترسن. بە خوێندکارەکانی گوت: لە جێگای خۆیاندا دابنیشن و هەر خۆی بە ئارامی وبەبێ هیچ تۆرەییەک هەنگاوی بۆ پێشەو هەڵێنا بێ ئەوەی ترسێک لە خۆی نیشان بدات، هەر ئەم نەترسی و لەسەرخۆبوونە بوو بە هۆی ئەوە راست بچێت بۆ لای یەکەم سەربازو دەستی لەسەر لوولەی تفەنگەکەی دابنێ وبیهێنێتە خوارەوە و ئیدی دڵۆپە خوێنێکیش نەڕژا.
بەم پێیە قازانجی زاڵبوون وسەرکەوتن بەسەر ترسمان بینی، نەتەنیا لە بەرانبەر تفەنگەکان، بەڵکوو لە بەرانبەر شەڕە چەقۆی سەرشەقامیش دەبێ بە سەرترسی خۆمان زاڵ بین. بەڵام ئەم کارەش پێویستمان بە راهێنان هەیە. کەواتە ترسی ئێمە چی لێدێت؟ من دروشمێکی کورتم هەیە: ترسی من گەورە وقەڵەوتر دەبێ، بە هەر ڕادەیەک گرنگی وبایەخی پێ بدەم . ئەگەریش لە ڕادەبەدەر گەورە ببێ، کەواتە روو ئەدات.
هەموومان لە گەڵ نەخۆشیی (سندروم)ی ساعەت ٣ی»بەیانی ئاشناین. شتێک کە نیگەرانتان دەکا و لە خەو ڕاتاندەچڵەکێنێ. زۆرکەسم بینیوە کە لەگەڵ ئەو کێشەیە بەرەوروون و زیاتر لە ساعەتێک لە نێو پێخەفی خەودا دەتلێنەوە و خەویان لێناکەوێ وهەتادێ هەر خراپ وخراپ تر دەبن. بۆتە کاتژمێر ٤ و ئێوە هەروا بە سەرینەکەتانەوە نووساون و لە گەڵ مۆتەکەیەکی گەورە رووبەروون. تەنیا رێگەچارە ئەوەیە کە هەستن و چایەک سازبکەن و ترسەکەتان وەکوو منداڵێک لەپەنا خۆتانی دابێنن. ئێوە گەورەن و ترسیش هەمان ئەو منداڵەیە و لێی بپرسن کە چی دەوێت؟ پێویستی بە چ شتێک هەیە؟ چ کارێک دەتوانن بکەن کە باش ببێتەوە؟ منداڵ چۆن دەتوانێ هەست بە بەهێزبوون بکات؟ و پلانێک دارێژن و بڵێن:هەر ئێستا دەچمە نێو پێخەفەکەم وبەیانی ساعەت حەوت ونیو لە خەو هەڵدەستم بۆ جێبەجێ کردنی ئەو کارانەی بەرنامەم بۆ داڕشتوون.
…. باسمان لەسەر ترس کرد، ئێستا ئەی بۆ تۆرەیی چ بکەین؟ لەهەر شوێنێک نادادپەروەری هەبێ، توررەییش هەیە. تۆرەیی وەک «بنزین» دەچێ ئەگەر بەسەر کەسێکت‌داکرد و بە هەڵکردنی شقارتەیەک (شەمچە)یەک جەحەندەمێک بۆ خۆمان دروست دەکەین. بەڵام تۆوڕەیی وەک بزوێنەری مۆتۆری ناخمان دەتوانێ بەهێز بێ . ئەگەر بتوانین تۆرەیی خۆمان وەکوو سووتەمەنی بخەینە خزمەتی ماتۆرەکەوە، دەتوانێ بەرەوپێش بمانبات ویاریدەرمان بێت بۆ تێپەربوون لە کاتە ترسناکەکان وهێزو ورەی دەروونیمان پێ ببەخشێت.
ئەمن ئەمە لە کاتی کارکردنم لەگەڵ دارێژەرانی یاسای چەکە ناوکییەکاندا فێرببوم. دیارە من لە سەرەتاوە بە هۆی ئەو مەترسییەی کە رووبەرووی ئێمەیان دەکردەوە تووڕە بووم، تا ڕادەیەک کە تەنیا دەمهەویست لەگەڵیان گفتگۆبکەم وپێیان بسەلمێنم کە لە هەڵەدان. ئەم کارەی من نموونەی کامڵی کات بەفێرۆدان بوو، بۆ دەسپێکی وتووێژێک بە مەبەستی گۆرانکاریی دەبێ تۆرەیی و گرژی خۆمان کونترۆڵ بکەین. ئاساییە لەشتێک توورە بین، بۆ نموونە توورە بوون لەمەڕ چەکی ناوکی، بەڵام لە دەستی کەسێک توورە بوون بێ کەڵکە، ئەوانیش وەکوو ئێمە مرۆڤن بە ڕای خۆیان خەریکی هەڵبژاردنی باشترین بڕیارن.»باشترین بڕیار» هەر ئەوشتەیە کە دەبێ لەم بارەوە لە گەڵیان قسەوگفتگۆ بکەین..
… تۆرەیی وگرژیی. من لەو «معما»یە گەیشتبووم کە چ خەبەرە یان بیر لەوەدەکەمەوە چ شتێک خەریکە روودەدا لە دنیای ئەمرۆ؟ ئەمەیە کە لە سەدەی ڕابردوودا دەسەڵات هەرەمی ولەسەرەوە بەرەوخوارەوەیە. هێشتا ئەمە دەسەڵات بوو کە بە خەڵکی دەگوت چ بکەن؟ ئەرێ لە سەدەی نوێ گۆرانێک هاتووتە ئاراوە؟ دەسەڵات وهێزەکان سەروبن کراون؟ یان لە نێوان لایەنەکانی کۆمەڵگە دابەش بووە؟ کە هەروەکوو کارگ لە نێو درزوقەڵشی بتۆنەکان سەرهەڵدەدەن. خەڵک لەگەڵ خەڵک بە کیلۆمترگەل لەیەک دوورن. بە گوتەی «گاندی» یەک دەگرگرن هەتا «گۆران»ێک دروست بکەن.
.»بەرەو ئاشتی بونیادێک بۆ پەرەپێدانی ئاشتی لە جیهانێک بەم ناوە» [گاندی] لە سەرەتاوە تێگەیشت کە لەو ناوچانەی کە شەروپێکدادانیان زۆرترە خودی خەڵکی خۆجەیی باشتر دەزانن چبکەن؟ ئەوان بۆ خۆیان باشتردەزانن چ کارێک چاکترە؟ کەواتە بیرۆکەی «بەرەوئاشتی» پشتیوانیان لێدەکات بۆڕاپەراندنی کارەکانیان . کە بریتیە لە؛ لاوازکردنی چەکدارە نافەرمییەکان، نەوژەن کردنەوەی ئابووری، نیشتەجێ کردنی سەرلەنوێ پەنابەران، و تەنانەت ئازاد کردنی سەربازانی کەم تەمەن. ئەوان بۆ ئەنجام دانی ئەم کارگەلە دەبێ هەموو رۆژێک گیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە، ئەوان لەمە تێگەیشتوون کە بەکارهێنانی توندوتیژی لە وەها حاڵەتگەلیکدا نەتەنیا نامرۆیانەیە، بەڵکوو هیچ کارکردوکاریگەرێکیشی نیە و پێوەندی وگرێدانی خەڵک لەتەک خەڵک کاریگەریی وئاکامی زیاترە و باشترە.
بەڕای من ئەڕتەشی ئەمریکا ئاخری لەمە تێگەیشت. کە تا ئەمرۆ شێوەکانی دژە تیرۆری ئەوان کوشتنی نارازیەکان بوو بە هەر جۆرێک و ئەگەریش لەم نێوانەدا خەڵکی مەدەنیش دەکوژران بە «زیان کەوتوانی لاوەکی»ناویان دەبرد. ئەمە خەڵکی ئەفغانستانی زۆر توورە دەکرد و دەبوو بە هۆی ئەوەی کە «القاعیدە»ئاسانتر لەنێو خەڵک‌دا سەربازگیری بکات؛ چونکە ئەرتەشی ئامریکا بە کارگەڵێک وەکوو بێ رێزی کردن و قورئان سووتاندن زیاتر خەڵکیان لە خۆیان بێزار کردوە.
کەواتە دەبێ شێوەی راهێنانی هێزە نیزامیەکان بگۆردرێت. نیشانەگەلێک لەم گۆرانە دەبیندرێت ئەرتەشی بریتانیا لەم بارەوە سەرکەوتووترە، بەڵام نموونەیەکی باش بۆ لێ‌فێربوون دەهێنمەوە، ئەویش رووداوی سەرهەنگێکی لێزانی ئەمریکیە بەناوی «کریس هیوز» لە کاتێکدا لە شەقامەکانی «نجف» سەربازەکانی ژێرفەرمانی رێنمۆنی دەکرد، لە پەڕ حەشیمەتێکی زۆر لەنێو ماڵەوە دەرژێنە سەرشەقام و بە تووڕەیی وهاتوهاوارێکی زۆرەوە ئەو پۆلە سەربازە گەنج وترساوە گەمارۆ دەدەن. سەربازەکان نازانن چ خەبەرە چونکە زمانی عەرەبیان نەدەزانی. «کریس هیوز» چووە نێویان و چەکەی بەرزکردوە و لوولەکەی روو بەخوارەوە گرت و بە سەربازەکانی دەڵێ: چۆک دادەن! کە سەرجەم سەربازە کەڵەگەت وپڕچەکەکان بە کۆڵەپشتی وکەرەسەی شەرەوە چۆکدادەدەن و بێ دەنگییەکی تەواو باڵ دەکێشێ بەسەر کەشەکەدا. دوای دوو چرکە حەشیمەتەکە بڵاوە دەکەن ودەچنەوە ماڵەوە.
بە ڕای من ئەم بیرتێژییە بۆ بەرپەرچدانەوە کاریگەرە. ئەم رووداوانە ئێستا لە هەموو جێیەک خەریکە روو دەدا.
…. لە وەڵامی پرسیارەکەم کە «ئێمە چۆن دەتوانین لە گەل زۆردارێک رووبەروو ببینەوە بەبێ ئەوەی خۆمان ببین بە مهلۆرێکی لاسار؟
ئەوانەی کەباسم کرد ئێمە دەبێ وەکوو رێگەچارە ڕەچاوی بکەین وبەکاری ‌بهێنین، هیزی دەروونی وگەشەی هێزی دەروونی لە رێگەی خۆناسیاری وناسین وراهاتن لەگەڵ ترسەکانمان»، کەڵک وەرگرتن لە تۆرەیی وەکوو سووتەمەنی بۆ ماتۆری ناخ ، هاوکاری لەگەڵ یەکتر و رێککەوتن و یەک دەنگبوون لە گەڵ کەسانی دیکە و بوێربوون و لەهەمووی گرینگتر بەردەوام بوونە لەسەر ئەسڵی بەکار نە‌هێنانی توندوتیژی.
ئێستا تەنیا من نیم کە بڕوام بە توندوتێژی نیە. پێویستیش ناکا بڕوام پێی ببێ، هۆکاری زۆر هەیە کە لە شوێنگەلی جۆراوجۆر کە بە توندوتیژی کێشەکان چارەسەر ناکرێن. ئێمەش خەڵکی ئاسایی دەتوانین هەمان کار کە «ئانگ سانگ سوچی»وگاندی»و ماندیلا» ئەنجامیان داوە، ئەنجام بدەین. دەتوانین کۆتایی بە سەدە خوێناوویەکان بێنین کە تائێستا مرۆڤ بەخۆیەوە بینیوە. دەتوانین بە زاڵ بوون بەسەر زوڵم‌دا و بە کرانەوەی دڵەکانمان سازمان بدرێین و ئەم بڕیارە شادیبەخشە ]نا بۆ توندوتیژی[ بە ‌هێزتر بکەین.
بە سپاسەوە.
(١)سیلا ئەلووتی ئاشتی پارێز، دامەزرێنەری رێکخراوەی گرووپی لێکۆڵینەوەی ئاکسفۆرد. ناوبراو لە دایک بووی ساڵی ١٩٤٣ و سێ جار کاندید بووە بۆ خەڵاتی نۆبێل

وەرگێران بۆ فارسی: سوهیلا جەعفەری
وەرگێران بۆ کوردی: عەلی لەیلاخ
لە ژماره‌ ٦٦٠ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌