Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۲۸ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۷ | 19/11/2018 | کاتژمێر:
چالاکی

دیداری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەلاتی کوردستان و یەکیەتیی لاوانی کوردستان

06/11/2018 | 14:31:52
+A
-A

سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەمە ١٤ی گەڵارێزانی ٩٧ شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات بەسەرپەرەستی پێشەوا عەلیپوور سکرتێری گشتیی رێکخراو سەردانی سکرتاریای یەکیەتیی لاوانی کوردستانیان کرد و لەلایەن شاندێکی سکرتاریای ئەو رێکخراوە بە سەرپەرەستی بەڕێز رێباز هاشم ، سکرتێری رێکخراو پێشوازییان لێ کرا.
سەرتای دیدارەکە شاندی خانەخوێ وێڕای بەخێڕهاتنی شاندی لاوانی دێموکرات، کۆمەڵێک باسیان پێشکەش کرد.
پاشان پێشەوا عەلیپوور سکرتێری یەکیەتیی لاوانی دێموکرات وێڕای بەرزنرخاندنی هەڵوێستی بوێرانە و کوردانەی تێکۆشەرانی شیوعی لە باشووری کوردستان لەهەمبەر کەیسە نەتەوەییەکان و بەتایبەت مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات، باسێکی سەبارەت بە لاوان بە گشتی و لاوانی رۆژهەڵات پێشکەش کرد و بە سەرنجدان بە دۆخی هەنووکەیی کوردستان و ناوچەکە، پڕۆژە و بەرنامەی مەیدانی پێشکەش کرد کە لەداهاتووی نزیکدا بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوەکانی دیکەش قەزیەکانی لاوان و کاریگەریی ئاڵوگۆرەکانی ناوچە بەیەکەوە لە دیبەیت و دیدارەکاندا زیاتر بهێننە گۆڕێ.
شاندی خانە خوێ وێڕای پێشوای لە پرۆژە و بەرنامەکان پشتیوانی و هاوکاری خۆیان بۆ یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆهەڵاتی کوردستان دووپات کردەوە و بەڕێز رێباز هاشم سکرتێری لاوانی شیوعی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی لاوانی خستەبەرباس.