Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۲۸ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۷ | 19/11/2018 | کاتژمێر:
ئێران

تورکیە هاوئاهەنگی لەگەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا بە دژی ئێران دەسپێکرد

04/11/2018 | 14:38:00
+A
-A
سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران، بەهۆی پێنەدانی سووتەمەنی بە فڕۆکە ئێرانییەکان لە لایەن کۆمپانیا سووتەمەنییەکانی تورکیەوە، بە توندی ڕەخنەی لەو کۆمپانیا تورکیانە گرت و ڕایگەیاند کە؛ لەگەڵ دەسپێکی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، کۆمپانیاکانی تورکیە بڕیاریانداوە کە سووتەمەنی نەدەنە فڕۆکە ئێرانییەکان.
“مەقسوود ئەسعەدی” سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران، هەواڵی پێوەندیدار بەو کێشەیەی پشتڕاستکردەوە کە لە میدیاکانی وڵاتانی دەرەوە  بڵاوکراونەتەوە.
 “ئەسعەدی “ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەر بە هەواڵدەریی “ئیسنا”ی ڕاگەیاند “هەموو کۆمپانیاکانی “تورکیە” لە فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە ئەرکیانە کە سووتەمەنی بدەن بە فڕۆکە ئێرانییەکان، بەڵام بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە، لە ١٠ی خەزڵوەرەوە بڕیاریانداوە کە سووتەمەنی نەدەنە فڕۆکەکانی ئێران کە ئەو بڕیارە ئێمەی ڕووبەڕووی کێشە و گرفت کردۆتەوە”.
بەپێی ڕاپۆرتی “ڕۆیتەرز″، لە دوو رۆژی رابردوودا بە هۆی پێنەدانی سووتەمەنی لە لایەن کۆمپانیاکانی تورکیەوە، لە “ئیستانبول” گەشتی فڕۆکەیەک پەکی کەوتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای” پیترۆڵ ئافیسی” تورکیە،سەر بە کۆمپانیای “ویتۆڵ”کە ئەرکی پێدانی سووتەمەنی فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتەی لە ئەستۆیە، لە پێدانی سووتەمەنی بە فڕۆکە ئێرانیەکان خۆی دەبوێرێ. هەر لەوبارەوە مێدیاکانی تورکیە  لە زمان بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایانە بڵاویانکردەوە کە پێیانڕاگەیاندوون  سووتەمەنی نەدەنە فڕۆکە ئێرانییەکان.
کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکانی “ماهان ئایر”، “ئاتا”، “قشم’ و”آسمان” ئەو کۆمپانیانەن  کە گەشتە ئاسمانییەکانی “تاران” و” ئیستانبوڵ” و بەشێک لە شارەکانی دیکە لەخۆدەگرن.
 هەر بەپێی ئەو راپۆرتانە، نەبوونی سووتەمەنی بۆتە هۆی کەمکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەکانی تورکیە و ئێران.