بۆ کۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی ٢١٢ ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن فێرگه‌ی سیاسیی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه پۆلێکی دیکه لاوانی کورد به ڕه‌سمی به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تییان پۆشی.
فێرگه‌ی سیاسیی نیزامیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٢٨ ی پووشپه‌ڕ به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی هورهی ٢١٢ ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه ڕێوڕه‌سمێکی پێکهێناو له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا پۆلێکی دیکه له‌لاوانی کورد به ڕه‌سمی هاتنه نێو ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه.
ئه‌و ڕیوڕه‌سمه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕهقیبو رێژه‌ی به‌شداربووانی ده‌وره ده‌ستی پێکردو پاشان وتاری فێرگه‌ی سیاسیی نیزامیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د شه‌هره‌وان، به‌رپرسی فێرگه پێشکێش کرا.
به‌ڕێزان وێڕای پیرۆزبایی پێگوتن به به‌شدارانی ده‌وره باسی له قۆناغی نوێی خه‌باتی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و بردنه‌پێشێی دۆزی کورد له ئێران به هه‌موو شێوه‌کانی خه‌باتی کرد. پێویستیی گوتاری ڕۆژهه‌ڵات مێحوهریو باس له چالاککردنه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی‌و نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئێران دوو ته‌وه‌ری دیکه‌ی باسه‌که‌ی محه‌ممه‌د شه‌هره‌وان، به‌رپرسی فێرگه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو. به‌ڕێزیان له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا په‌ڕژایه سه‌ر سیاسه‌تی قه‌یرانخوڵقێنیی کۆماری ئیسلامی بۆ وڵاتانی دراوسێ‌و په‌ره‌پێدان به تێرۆریسم له‌رێگه‌ی پشتیوانی له گڕووپه‌کانی سه‌ر به خۆی له وڵاتانی یه‌مه‌ن، سووریه، لوبنان‌و عێڕاق کرد‌و ئه‌وه‌ی به سیاسه‌تێکی شکستخواردوو له هاوکێشه سیاسییه‌کانی ئێستای جیهاندا ناوبرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و ریوڕهسمهدا په‌یامی ده‌وره‌ی و٢١٢ ی فێرگه له‌لایه‌ن سمایل ئه‌حمه‌د نژاد خوێندرایه‌وه که تێیدا هاتبوو ئه‌و پۆله لاوه به ئیمان به ڕێبازی پێشه‌وا قازی محهممهدو خه‌باتی پڕشانازیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕیزه‌کانی ئه‌و حیزبه‌یان بۆ تێکۆشان هه‌ڵبژاردوه.
بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه په‌یامی پێشه‌وا منبه‌ری، یه‌کێک له به‌شداربووانی ئه‌و ده‌وره‌یه بوو. ئه‌و به ئاماژه گیانفیدایی خه‌ڵکی نیه‌ر له ناوچه‌ی ههورامانو پێشکێش کردنی زیاتر له ٧٠ شه‌هید هه‌ر له‌و گونده پیرۆزبایی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کرد‌و گوتی جموجۆڵی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی حیزبی دێموکرات له کوردستان‌و ناوچه سنوورییه‌کان چرای هیوای له دڵی خه‌ڵکی کوردستاندا گه‌شاندۆته‌وه.
خوێنده‌نه‌وه‌ی ڕاپۆرتی فێرکاریی ده‌وره له‌لایه‌ن حامید شهریفیو دابه‌شکردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر چه‌ند سه‌رکه‌وتوویه‌کی ئه‌و ده‌وره‌یه چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی جێژنی کۆتایی ده‌وره‌ی ٢١٢ ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه بوو.