لاوێكی تەمەن ٢٥ ساڵ بە هۆی مەلە نەزانین لە بەنداوی شاریكەندی شاری بۆكاندا خنكا.
به قسهی شایەتحاڵانی ئەم ڕووداوە، ئەم لاوە كوردە سەقزییە كە ناوی ئەرسەلان موكریو خوێندكاری زانکۆ بووە، بەهۆی ناشارەزا بوون لە مەلەكردن گیانی لە دەست داوە.
ئەم ڕووداوە شەوی هەینی لە ٤٥ كیلۆمیتریی سەقز لە نزیك ئاوایی “قەرەگوێز” ڕووی ناشارهزایی له مهلهکردندا دەخنكێن.
بەپێی ئەم هەواڵانەی كە بڵاو كراونەتەوە، لە ڕۆژانی سێشەممەو پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردووشدا لە چۆمی سەرشیوی سەقز دوو كەس خنکاون.
كاری لیدانی بەنداوی شاریكەند لە ساڵی ١٣٨٤ دەستی پێ كردووە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی وشكەساڵیو دوابهدوای وشك بوونی گۆلی ورمێ، ئەم پرۆژەیە هەر لە یەكەم هەنگاوەكانیدا ڕاگیرا.
ئەم شوێنە چەندین ساڵە لە وەرزی گەرمادا، بە تایبەت لە ڕۆژانی پشووی ساڵدا بۆتە شوێنی مەلە كردنی لاوانی ئەم ناوچەیە.