Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۲۸ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۷ | 19/11/2018 | کاتژمێر:
چالاکی

دیداری ئیسمایل بێشکچی دۆستی لە مێژینەی گەلی کورد، لە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر

15/10/2018 | 15:32:01
+A
-A

کەسایەتی سیاسی و دۆستی گەل کورد، ئیسمایل بێشکچی سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لەشاری هەولێر کرد و بەگەرمی پێشوازی لێكرا.
رۆژی ٢٢ی ڕەزبەر کەسیاتی دیار ونووسەری بەناوبانگی تورک بەڕێز پورفیسۆر ئیسماعیل بێشکچی لە گەڵ شاندی یاوەری، کاک ئیبراهیم بەڕیوەبەری دەفتەری نۆینەرایەتییان لە ئیستامبوڵ وئەحمەدکایە بەڕێوەبەری دەفتەری نۆینەرایەتییان لە دیاربکر، سەردانی بنکەی پێوەندیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و، لە لایەن شاندی حیزبی دێموکرات پێکهاتوو لە کەماڵ کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسی و خالید وەنەوشە ئەندامی کۆمیتەی ناوندی وبەرپرسی پێوەندیەکانی حیزب لە هەولێر وئامانج زیبای کادری بەشی پێوەندییەکانی حیزب پێشوازییان لێ کرا.
لەم چاو پێکەوتنەدا سەرەتا بەرێز بێشکچی سەرە خۆشی خۆی ئاراستەی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی 17 خەرمانان کرد و ئیدانەی مووشکبارانی قەڵای دێموکراتی کرد و بە چاوی رێزە رووانیە هەڵوێستە بوێرانەکەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە 21 خەرمان.
پاشان وتی دەوڵەتی ئیران هەر لە سەرەتای بەدەستەڵات گەیشتنیان لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان قەڵاجۆکردوە وهیچ مافێکی ئینسانی و مرۆییان بۆ کورد لە بەرچاو نەگرتوە و، خەباتی بەردەوامی ڕێبوارانی پێشەوا قازی و دکتورقاسملوو و رێبەرانی دیکەی بزووتنەوەی کوردستانی ئێرانی بەرزنرخاند.
لەدرێژەی ئەو دیدارەدا، کاک کەماڵ کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەخێر هاتنی پۆرفیسۆر ئیسماعیل بێشکچی و شاندی یاوەری کرد و، پاشان خالید وەنوشە بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر باسێکی تێر و تەسەلی لە سەرەتای بە دەستەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسلامی و ئەو هەزاران تاوانانەی بە شیوەی کۆمەڵکوژی لە ڕەنگی جۆراوجۆردا دەرحەق بەخەڵکی کوردستان ئەنجام دراوە و، پاشان لە سەر کارەساتە ی ١٧ی خەرمان ئاماژەی بەچەند خاڵی گرینگ دا.
لە کۆتایی‌دا هەر دووک لایەن پێداگریان لە سەر بەردەوامی خەباتی ڕەوایی گەلی کورد و، بوونی پێوەندییەکانیان لە داهاتوودا کرد.