کاربەدەستێکی ئا‌مریكا دژایه‌تیی وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی خودموختار له ڕۆژاوای كوردستان راگەیاند.
به‌دوای گۆڕانكارییه سیاسی ـ نیزامییه‌كان له ڕۆژاوای كوردستان، ده‌وڵه‌تی واشینگتۆن ڕایگه‌یاندوە كه دژی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌م ناوچه‌یه‌یه.
جۆن ئالێن، ڕێكخه‌ری به‌ره‌ی هاوپەیماننان لە دژی داعش، وێڕای دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له ڕۆژاوای كوردستان گوتی ئه‌مه‌مان بۆ گرینگە شه‌ریكێك كه یارمه‌تیی به شه‌ڕی داعش كردوه نابێ ببێته هێزێكی داگیركه‌ر.
كوردانی ڕۆژاوای كوردستان سه‌دی ٩ی حه‌شیمه‌تی ٢٢ میلیون كه‌سی سووریه پێكدێنن.
جۆن ئالێن كه له بنیاتی لێكۆڵینه‌وه له واشنگتۆن قسه‌ی ده‌كرد پێداگریی كرده‌وه كه كۆشكی سپی دژی سه‌ربه‌خۆبوونی به‌شێك له خاكی سووریه‌یه كه له داعش وەرگیراوەتەوە، كورده‌كانیش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌زانن.
ژێنراڵ جۆن ئالێن ئێستا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی ـ ڕۆژاوا دژی گرووپی ئیسلامیی داعش له عێراق و سووریه‌یه.
پێش قسه‌كانی ناوبراو ، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیه‌ش ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له ڕێوڕه‌سمی به‌ربانگ كردنه‌وه له مانگی سووری توركیه وێڕای ڕاگەیاندنی دژایه‌تیی خۆی‌و وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له به‌شێكی كوردستان گوتی، ئێمه ئیزن بەوە نادین دەوڵەتێکی کوردی له باكووری سووریه‌و لە دراوسێیەتی ئێمە پێك بێ.