سه‌عاتی ٩:٤٥ خوله‌کی به‌یانیی ١٧ی خه‌رمانانی ١٣٩٧ی هه‌تاوی، ناوه‌ندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له قووڵایی خاکی باشووری کوردستان_عیراق که‌وته به‌ر مووشه‌کی دوورهاوێژی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، به بیانووی ئه‌وه‌ی که له به‌رامبه‌ر چالاکییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا دیفاع له خۆیان ده‌که‌ن و له هه‌مان حاڵ‌دا تۆڵه‌ی کوژراوه‌کانیان له ناوچه‌ی مه‌ریوان ده‌که‌نه‌وه. ئه‌و مووشه‌کبارانه بووە هۆی ئەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ١٤ کادر و پێشمەرگەی بەوەجی خۆی لە دەست بدا و دەیان کەسیش لەو هێڕشەدا بریندار بن.
له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌لێک وتار و لێکدانەوە له سه‌ر ئه‌و ڕووداوە جینایه‌تکارانه‌یە نووسراون و کراون، هه‌ر بۆیه نامانەوێ بچینه‌وە سه‌ر ئه‌و بابه‌ته که بۆچی کۆماری ئیسلامی ئه‌و ڕاده له دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان درێژه پێ ده‌دا. ئه‌وی مه‌به‌ستی ئه‌و نووسینه‌یه ئهمەیه که بزانین له ڕوانگه‌ی یاسا و ڕێسای نێونه‌ته‌وه‌ییەوە ئه‌و کردەوە دەستدرێژیکەرانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر حیزبی دێموکراتی کوردستان لە خاکی هەرێمی کوردستاندا لە کوێدا جێ دەگرێ؟ ئەگەرچی کارنامه‌ی کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چوار دەیەی ڕابردوودا پڕه له بەزاندن و پێشێلکردنی قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
له مێژه گوتراوه شه‌ڕ، کردارێکی قێزه‌ونه چونکه بێجگه له‌وەی زیان و خه‌سارێکی زۆری گیان و ماڵی به لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ ده‌گەیەنێ، له هه‌مان کاتدا ده‌توانێ ئارامی و سەقامگیریی وڵاتان و ناوچه و جیهانیش بخاته مه‌ترسییه‌وه.
سپای پاسداران هه‌ر دوا به دوای هێرشه مووشه‌کییەکەی سه‌ر قه‌ڵای دێموکرات له چه‌ندین ڕاگه‌یه‌ندراودا و ته‌نانه‌ت به بڵاوکردنەوەی فیلمێکی دێکۆمێنتاری باس له‌وه ده‌کا که ئامانجی له‌و مووشه‌کبارانه، بنکه‌ی ناوه‌ندی سیاسی و ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەویش به دوو مه‌به‌ست بووە: یه‌که‌م: مافی بەرگریی ڕەوا و، دووهه‌م؛ تۆڵه‌کردنه‌وه. ئەو باس له‌وه ده‌کا ئه‌و مووشه‌بارانه‌ی قه‌ڵای دێموکراتی له سه‌ر ویستی بنه‌ماڵه‌ی کوژراوانی به‌ناو سنوورپارێزه‌رانی ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌ڕێوه بردووه کە هەتا ئیستاش ڕوون نەبۆوە ئەوانە چۆن کوژران و بە پێی تەجروبە و پێشینەی سپای پاسدارانیش کوژرانی ئەو بەناو سنوورپارێزانە دەتوانی سیناریۆی سپا خۆی بێت، بۆ ئەوەی خۆی گوتەنی بیانووی هێرشێکی لەو بابەتەی بۆ سەر حیزبی دیموکراتی کوردستان دەست کەوێ.
ئێستا بزانین قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا که کۆماری ئیسلامی وه‌ک دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران یه‌کێکه له‌و ده‌وڵه‌تانەی که ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه و به‌شێکی به‌رچاوی په‌یماننامه و ڕێکه‌وتننامه و بڕیارنامه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی ئیمزا کردووه لەو پێوەندییەدا چۆنن و چ بەرچاوڕوونییەک دەدەن. به پێی ئوسووڵ نابێ قانوونه نێوخۆییه‌کانی هیچکام له ئه‌ندامانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دژایەتیی له‌گه‌ڵ مه‌نشوور و جاڕنامه‌ی گەردوونیی مافی مرۆڤ و ڕێککه‌وتننامه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یەی کە تێیدا ئەندامن هه‌بێ و له هه‌مان حاڵ‌دا قانوونی مه‌ده‌نی کۆماری ئیسلامی له مادده‌ی ٩دا ئەوەی تێ دایە کە “ڕێوشوێنی ڕێکەوتننامەکان کە بەپێی قانوونی بنەڕەتی لە نێوان دەوڵەتی ئێران و دەوڵەتەکانی دیکە ئیمزاکراون حوکمی قانوون‌یان هەیە. لە هەمان حاڵ‌دا وڵاتی ئێران کە ئێستا کۆماری ئیسلامی نوێنەرایەتیی دەکا، بێجگە لە ئیمزاکردنی مەنشووری نەتەوە یەکگرتووکان لە ٢٧/١/١٣٠٨ی هەتاوی هەتا٢٠/٧/١٣٨٧نزیک بە ٩٠ رێککەوتننامە و پەیماننامەی نێودەوڵەتیی ئیمزا کردووە و بەڵێنیی داوە کە پابەند بێ بەو یاسا و ڕێسایانە کە لەو پەیماننامە نێودەوڵەتییانەدا هاتووە. ئەو پەیماننامانە بابەتی جۆراوجۆری وەک (دیفاعی و نیزامی، دادوەری، وزە، بازرگانیی قاچاغ، مافی مرۆڤ، دادوەری و چارەسەری ناکۆکییەکان، دریایی و پاپۆڕەوانی، پێوەندیی دیپڵۆماتیک، فەرهەنگی، کار، مادە هۆشبەرەکان، فڕۆکەوانی، بەربەرەکانی لەگەڵ تیرۆریزم، بەربەرەکانی لەگەڵ گەندەڵی… لە خۆ دەگرێ. کەچی کاتێک نێوەرۆکی قانوونی بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ جەوهەری ئەو پەیماننامانە بەراورد دەکەین دەبینین جیاوازییەکان لە نێوان عەرز و ئاسمان دان و بێجگە لەوە لە کرداریشدا دەبینین کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی تەنیا کاتیک لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی دەرەوەی ئێران‌دا بەشدار دەبن لە قسەدا پێبەندیی خۆیان بەو پەیماننامانە دەردەبرن بەڵام لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا نێوەرۆکی ئەو پەیماننامانە بە تایبەتی ئەوانەی پێوەندییان بە ژیانی مرۆڤەکانەوە هەیە نەک کاریان پێ نەکراوە بەڵکوو خستوویانەتە خانەی فەرامۆشی.
قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ک هه‌ر سیستمێکی قانوونیی دیکه پێشگیری ده‌کا له به‌کارهێنانی هێز له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوانیان. به‌پێی قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕێگری له به‌کارهێنانی هێز له سه‌رده‌می ئێستادا گرینگ‌ترین ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته‌کانه، به‌ڵام ده‌بینین ده‌وڵه‌ته‌کان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و قانوونانه که خۆیان ڕێککه‌وتنیان له‌سه‌ر کردوه زۆر جاران بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانیان په‌نا بۆ هێزی چه‌کداری ده‌به‌ن؛ جا چ ئه‌و کێشه‌یە له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا بێ یا له نێوان ده‌وڵه‌تێک و گه‌لێکی ماف پێشێلکراوی وەک گەلی کورد بێ که داوای مافی خۆی ده‌کا.
به‌پێی به‌ندی 2ی مادده‌ی 4ی مه‌نشووری نەتەوە یەکگرتووەکان “ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانی له پێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا له هه‌ڕه‌شه یا که‌لکوه‌رگرتن له هێز به دژی سه‌روه‌ریی وڵاتێک یا سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی ده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه یا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناته‌با بێت، خۆ ده‌پارێزن”.
ئه‌گه‌ر ته‌نیا لێره‌دا له سه‌ر ئه‌و به‌نده له مه‌نشووری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڵوێسته بکه‌ین و کار و کرده‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چوار دەیەی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ نێوه‌ڕۆکی ئه‌و به‌نده هه‌ڵسه‌نگێنین، ده‌بینین کۆماری ئیسلامی به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی نێوه‌رۆکی ئه‌و به‌نده جووڵاوه‌ته‌وه و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ناته‌باییه‌کانیش قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێرانه که هه‌نارده‌ی شۆڕش بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران به ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت و دەسەڵات و ده‌زگای حاکمه ده‌زانێ.
هه‌ر وه‌ک پێشتر ئیشاره‌ی پێ کرا شه‌ڕ کردارێکی قێزه‌ونه و ده‌توانێ هەموو ئارامی و سەقامگیرییەک هەڵگرێ و به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕێکی ده‌ستدرێژیکارانه بۆ سه‌ر خاک و ئاسمان و ئاوی وڵاتێکی دیکه نه‌ک هەر تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵکوو هه‌موو لایه‌نه خراپه‌کانی شه‌ڕیش له خۆ ده‌گرێ.
مادده‌ی 8ی پێڕه‌وی دیوانی سزادانی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌و شێوه‌یه باس له تاوانی دەستدرێژیی نیزامی ده‌کا: تاوانی ده‌ستدرێژیی نیزامی بریتییه له ئاماده‌کردنی گه‌ڵاڵه بۆ هێرش و ئاماده‌کاری بۆ جێبه‌جێکردنی و فه‌رمانی جێبه‌جێکردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له‌لایه‌ن که‌س یان که‌سانێکه‌وه که سەروەریی سیاسی و نیزامیی ده‌وڵه‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌یه به جۆرێک که جێبه‌جێکردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ببێته هۆی پێشێلکردنی ئاشکرای مه‌نشووری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
کرداری ده‌ستدرێژیی نیزامی به‌و شێوه‌یه پێناسه ده‌کرێ که ده‌وڵه‌تێک هێزی نیزامیی خۆی به‌کار بێنێ به دژی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تێکی دیکه، یا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی دیکه دژایه‌تیی هه‌بێ له گه‌ڵ مه‌نشوری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کە ئه‌و کردارانه له خۆ دەگرێ: هێرش، داگیرکردنی خاکی وڵاتێک، وه‌سه‌رخستنی به‌شێکی که‌م له خاکی وڵاتیك یا هه‌مووی خاکه‌که به که‌لکوه‌رگرتن له هێزی نیزامی، بۆمباران له شێوازی جۆراوجۆر و ئابلۆقه‌ی نیزامیی ڕێگاکانی ویشکایی و ده‌ریایی.
ئێستا به خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بزانین مووشه‌کبارانی قه‌ڵای دێموکرات ده‌توانێ بەرگریی ڕەوا یا کردوەی تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه بێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا مافی بەرگریی ڕەوا له قانوون و عورفی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌یه و بە قانوون زاتی و سروشتی دادەنرێ، به‌ڵام ئه‌و مافه سروشتییه کاتێک مانا ده‌دا که له گه‌ڵ یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دژایه‌تیی نه‌بێ. بۆ بەرگریی ڕەوا له قانوونی نێونه‌ته‌وه‌ییدا چوارئه‌سڵ ده‌ستنیشان کراوه:
١) پێویستی ٢) نیاز به خێرایی ٣) نه‌بوونی ڕێگای دیکه بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌ترسی ٤) هاوسه‌نگی (بەرگری پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی هاوسه‌نگ بێ.)
هەروەها به‌ندی٢ خاڵی ب ماده‌ی ٨ پێڕه‌وی دیوانی سزادانی نێوده‌وڵه‌تی و بۆمبارانی خاکی ده‌وڵه‌تێک به‌هۆی هێزه چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تێکی دیکه یا که‌لکوه‌رگرتن له هه‌ر جۆره چه‌کێک به هۆی ده‌وڵه‌تێک به دژی خاکی ده‌وڵه‌تێکی دیکه به‌تاوانی ده‌ستدرێژی داده‌نی.
وەک پێشتریش باسمان کرد پاساوی سپای پاسداران بۆ مووشەکبارانی ناوەندی سیاسیی حیزبی دیموکرات بە قسەی خۆیان بۆ پاراستن و بەرگری لە ئەمنییەتی خۆی بووە، بەڵام ڕاستیی ڕووداوەکان پێچەوانەیە و ئەوەی لە ماوەی٤٠ ساڵی ڕابردوودا ئەمنیەتی نێوخۆیی ئێران و ناوچە و تەنانەت جیهانیشی تێک داوە هەر سیستمی کۆماری ئیسلامییە بە هەموو دامودەزگاکانیەوە؛ ئەگینا ئەوە چ پێویستییەک و نیازێکی خێرا بوو کە سپای پاسداران بە بڕیاری ڕاستەوخۆی ڕێبەر لە چەکێک بەدژی حیزبی دێموکرات کەڵک وەربگرێ کە نیزامی جیهانی و بە تایبەت دنیای ڕۆژئاوا لەگەڵ بوونی ئەو جۆرە چەکە بەدەست سپای پاسدارانی ئێرانەوە کێشەیان هەیە و تەنانەت تێکچوونی ڕێکەوتننامەی برجام بەشێکی لە سەر دەستڕاگەیشتنی ئێران بەو جۆرە چەکانەیە. لە لایەکی دیکەوە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی کۆماری ئیسلامی بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد جیا لە شەر و بۆمباران و مووشەکباران ڕێگاچارەی دیکەی لە پێشدا بووە کە بەهۆی خسڵەتی شەرئەنگێزیی خۆی قەت بەدوای ئەو ڕێگا چارەیەدا نەڕۆیشتووە. جگە لەوە ئەو هێرشە مووشەکەییە هیچ هاوسەنگییەکی نەبووە لەگەڵ ئەو هۆکارەی کە سپا بە بەرگری لە خۆی دادەنێ.
تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه خۆی شێوازێکه له “قصاص” که خودی ئه‌و کرداره غه‌یره قانوونییه. به‌ڵام به‌هۆی پاڵپشتیی به‌کردارێکی ناقانوونیی دیکه، به‌ڕێوه‌بردنی بۆته کردارێکی باو.
ئه‌گه‌ر له‌و ڕوانگه‌شه‌وه بڕوانین کرداری توڵه ئه‌ستاندنه‌وه پێویسته له‌گه‌ڵ تاوان هاوسه‌نگ بێ و ئامانجی ئه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه‌یک بێ که پێشگیری له کرداری ناقانوونی بکا و کاتێک مه‌به‌ست هاته دی، ده‌بێ کرداری تۆڵه‌کردنه‌وه ڕابگیرێ. له قانوونی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌کارهێنانی کرداری تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه به دژی تاکه‌کان، که‌ره‌سه و شوێنی نیشته‌جێبوون ڕێگای پێ نه‌دراوه و قەدەغەیە. لێرەدا ئەگەر ئەو پرسیارە بەرەوڕووی خەڵکی کوردستان بکەینەوە کە هەڵسوکەوتی حیزبەکانی کوردستان لە ڕوانگەی ئەوانەوە ناقانوونییە یا ڕەفتاری سپای پاسداران بە دڵنیایەوە وەڵامەکەی ئەوە دەبێ کە ڕەفتاری سپای پاسداران و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە خەلکی کوردستان ناقانوونی، ڕێگەپێنەدراو و دوور لە هەموو پێوانەکانی مافی مرۆڤە و ئەگەر قەرار بێ کێشە سیاسیییەکان بە ڕێگای تۆڵەکردنەوە و بە پێی فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی چارەسەر بکرێن؛ لە دواڕۆژدا دەسەڵاتدارانی ئەو سیستمە چۆن لە تۆڵەی خەڵک دەربازیان دەبێ؟