دوای ماڕاتۆنی زیاتر لە ١٠ ساڵ کێشەی ئەتومیو ڕەوتی دانوستانەکان، دوولایەنی وتووێژ لەسەر ئیمزاکردنی رێککەتننامەکە رێک کەوتن.
لە بەیاننامەی هاوبەشدا کە لەلایەن موگرینی و جەواد زەریف بە دوو زمانی ئینگلیسیو فارسی خوێندرایەوە، هاتوە کە گڕووپی ١+٥ و ئێران پێشوازی لەو رێککەوتنامە مێژووییە دەکەن کە زەمانەتی ئاشتیخوازانەبوونی چالاکیی ئەتومیی ئێران دەکا. ئەوان هیوادارن کەجێبەجێبوونی هەموو نێوەڕۆکی ڕێکەوتننامەکە یارمەتیی جێگیرکردنی ئاشتیو ئەمنییەت لە ناوچەکەدا بدا و ئێرانیش پێداگری کردۆتەوە کە لە هیچ هەلومەرجو بارودۆخێکدا بەدووی دروستکردنی چەکی ئەتومی یان کڕینو دەستخستنیدا ناچێ.
موگرینی، سەرۆکی بەشی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لەو پرێسکۆنفڕانسەدا گوتی ئێران بەڵێنی ئەوەی داوە کە قەت هەوڵ بۆ دەسخستنی جەکی ئەتومی نادا و لەبری ئەوەش هەموو گەمارۆ ئابوورییەکانی ئێران هەڵدەوەشێنەوە.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بڵاوی کردەوە کە ئێرانو وڵاتانی ١+٥ لەسەر کاتی لاچوونی گەمارۆکانی سەر بەشی چەکو چۆڵو بەشی مووشەکیی ئێرانیش رێک کەوتوون. بەپێی ئەو ریککەوتنە ماوەی گەمارۆی چەکو چۆڵ بەسەر ئێران ٥ ساڵو گەمارۆی مووشەکیش ٨ ساڵی دیکەش درێژەی دەبێ. هەر بەپێی ئەو راپۆرتە پشکێنەرانی ئاژانسی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانن سەردانی هەموو بنکە ئەتومیو نیزامییەکانی ئێران بکەن. لەلایەکی دیکەوە باس لەوە گراوە کە هەڵوەشانەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێرانیش بەرە بەرەو بەند بە پێملبوونی ئێران بە جێبەجیکردنی نێوەرۆکی ڕیککەوتننامەکە دەبێو بێتوو ئێران لاساری بکا یان لە بەڵێنەکانی پاشگەز بێتەوە، لە ماوی ٦٥ ڕۆژدا هەموو گەمارۆکان دێنەوە جێی خۆیان.
بەپێی دوایین راگەیاندن گەمارۆکانی پێوەندیدار بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێرانو پشتیوانیی ئێران لە تێرۆریسم لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە جێی خۆیانن.