رودی جولیانی پارێزەری تایبەتی دۆناڵد تڕامپ ، لە کۆبوونەوەی ئێرانییەکان لە نیویۆڕک، بە باس کردن لە هەلومەرجی ئابووری و سیاسیی ئێران و کاریگەریی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە ، لەو بارەوە گوتی؛ گەمارۆکانی ئامریکا بۆسەر ئێران، کێشەی بۆ دەوڵەتی تاران ساز کردوەو، لەوانەیە ببێتە هۆی شۆڕشێکی سەرکەوتوو لە ئێران.
ئەم گوتەی جولیانی، لە گەڵ هەڵوێستی فەرمیی ئیدارەی تڕامپ کە باس لە رووخانی رێژیم ناکەن، نا تەبایە.
رودی جولیانی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە رووخان و لە ناوبردنی کۆماری ئیسلامی کردو رایگەیاند؛ ڕەنگە رووخانی رێژیمی تاران، رۆژێک، مانگێک یان دووساڵ بخایەنێت، بەڵام هەر روو دەدات.
وتەکانی جولیانی لە کاتێکدایە، سیاسەتی فەرمیی دەوڵەتی تڕامپ گۆڕینی ڕەفتاری کۆماری ئیسلامییە هەتا رووخانی ئەو رێژیمە و، چەندین کەڕەت دۆناڵد تڕامپ داوای چاوپێکەوتن و وتووێژی کردوە لە گەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی.
شیاوی باسە روودی جولیانی پارێزەی تایبەتی تڕامپ و سەرۆکی پێشووی شارەوانی نیویۆڕک، بە باس کردن لە سەفەر وسەردانی حەسەن روحانی لە نیویۆڕک، لەو بارەوە بە توندی ڕەخنەی گرت و، گوتی: روحانی خوێنمژەو شارەجوانەکەی منی پیس کردووە.