Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۲۷ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۷ | 19/10/2018 | کاتژمێر:
ئەدەب

زامی قەڵا

23/09/2018 | 15:18:13
+A
-A
کوێستان عومەرزادە

لە برینی کام لا بدوێم،

ژانی کام پەنجەم ساڕێژ کەم.

هەستم، دەستم بیر و هۆشم هەر لای پیرە قەڵای دێموکراتە

چاک بزانین!

گەرگیانیشمان هەڵوەرێنین،

بەژنی قەڵاش بڕوخێنین،

قەت ناتوانین

ورەی بەرزو هەستی پاکی نیشتیمانمان

لێبستێنین.

***

ئەمن قەڵای دێموکراتی کۆچی سوری پاییزانم

لە ساباتی پڕلە برینی  ئەم جارەمدا،

بەسەر خاڵ و خۆڵی هەڵتەکاودا

جارێکی تر  چرۆدەکەم دەژێمەوە

وەک گوڵاڵە سورەی هەمیشە

لەبن بەژنی تەوارەکانی ئازادی دەمێنمەوە.

من ئیرادەی شۆرشێکم

سەدان هەزار جۆگەلەی خوێنی داوە

من خەیاڵی قەد بڵیندی ڕێبازێکم،

لەناو قورگی هەژاراندا

ڕەگ  و ڕیشەی لە خاک ناوە.

***

 

من لاوێکی ڕێی خەباتی دێموکراتم

من سێبەری بەژنی قەڵای سورخەڵاتم،

نە تانک نە تۆپ نە سێدارە

ئەژنۆی باوەرم لەرزناکا

لە خەباتدا کزم ناکا

***

من لاوی سەربڵیندی دێموکراتم

من  قەلای قەد بڵیند و پر لە هیوای

ڕۆژهەڵاتم،

من برینی درەوشاوەیی  ئەم پاییزەم

گەرچی زامم گەلێ قووڵە

بەڵام خاکم وڵاتم ورەی  بەرزە و بە سەبورە.

 

کوێستان عومەرزادە