وەزشوانێکی لێهاتوویی ئیلامی، بۆ جارێکی دیکە لە ئاستی جیهانیدا سەرکەوتنی وەدەستهێنا.
لە کێبەرکێیەکی جیهانیدا کە لە وڵاتی مەجارستان بەڕێوەچوو، موجتەبا مەلەکی خەڵکی ئیلام و، تەمەن ٣٣ ساڵ، قارەمانی وەڕزشی پاوڕلفتینگ، لەو کێبەرکێیەدا پلەی یەکەمی جیهانی لە بواری وەزنەبەردای مسۆگەر کرد.
شیاوی باسە ئەو وەرزشوانە کوردە، یەکێک لە سیما ناسراوەکانی بواری وەرزشی وەزنە بەرداری (کێش هەڵگرتن)ە، لە ئێران و، لە چەندین کێبەركێی وەرزشیدا پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە و، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بە بەهێزترین پیاوی ئێران ناسرا.
بە گوتەی ناسیاوانی ئەو وەرزشوانە ئیلامییە، کەسێکی خەمخۆر و خێرخوازە لە کۆمەڵگەو لە بوارە جۆراوجۆرەکان، یاریدەدەری خەڵکی بێدەرەتانە.