سه‌عد حه‌ریری وێڕای دانه به‌ر ڕه‌خنه‌ی كرده‌وه‌كانی حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا پێی ده‌ڵێ ئه‌وه ڕێگه‌ی تارانه که به سووریه‌دا تێده‌په‌ڕێ، نه‌ك ڕێگای قودس.
سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی لوبنان‌و یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ڕه‌وتی “ئه‌لموسته‌قبه‌ل” وێڕای ڕه‌خنه‌ی توند له قسه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا له ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری نێوخۆی سووریه گوتی، من ڕاسپاردهیهكم بۆ حیزبۆڵڵاو ڕێبه‌ره‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه كه ئه‌وه ڕێگه‌ی تارانه که به سووریه‌دا تێده‌په‌ڕێ، نه‌ك ڕێگای قودس.
نه‌سرۆڵڵا پێشتر گوتبوو كه ڕێگه‌ی قودس له زبدانی سووریه‌وه تێده‌په‌ڕێ. ناوچه‌ی زبدان ناوچه‌یه‌كه كه دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د له چنگ ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌دیان ده‌رهێناوه.
سه‌عد حه‌ریری که له ڕێوڕه‌سمی به‌ربانگی ڕه‌مه‌زان له نێو كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی قسه‌ی ده‌كرد گوتی، ڕێبه‌ری حیزبۆڵڵای لوبنان به هاوئاهه‌نگیی سپای قودس‌و قاسم سلێمانی‌و گه‌ڵاڵه‌ی تایفه‌گه‌ریی ئه‌وان له ناوچه كردویانه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێوه‌ندیی به قودسه‌وه نییه.
پێش ئه‌مه‌ش ئه‌حمه‌د حه‌ریری، برای سه‌عد حهریریو سكرتێری گشتیی ڕه‌وتی “ئه‌لموسته‌قبه‌ل” وێڕای ڕه‌خنه‌ی توند له ڕێبه‌ری حیزبۆڵڵای لوبنان‌و هێرشی زاره‌کیی ئه‌و بۆ سه‌ر عه‌ڕه‌بستان، هێرشی دهمهکیی حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵای به هاواری لاوازی‌و ده‌سته‌وه‌ستانی له هه‌مبه‌ر به‌ره‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆکایه‌تیی عه‌ره‌بستان ناوبردبوو.
شایانی باسه كه زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی لوبنان دژی ده‌ستێوه‌ردانی حیزبۆڵڵا له شه‌ڕی نێوخۆی سووریهنو ده‌ستێوه‌ردان ئه‌م حیزبه له تێكهه‌ڵچوونه‌كانی سووریه‌دا ته‌نیا به هۆی هۆگرایه‌تیی ڕێبه‌ری ئه‌م حیزبه به ئێران ده‌زانن.