سێناتۆڕ مارکۆ ڕووبیۆ لە ئەندامانی باڵای سنای ئامریکا لە توویتێکدا هێرشی مووشکی سپای پاسداران بۆ سەر مەقەڕەکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد و خوازیاری وڵامی توند بەو هێرشە مووشەکییەی حکوومەتی ئێران بوو و هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی بە بەشێک لە هەوڵەکانی حکوومەتی ئێران بۆ نائەمن کردنی ناوچەکە زانی.
ناوبراو دەڵێت: ئەم هەوڵەی حکوومەتی ئێران بەشێک لە هەوڵەکانی ئەم حکوومەتەیە بۆ دروست کردنی نائەمنی و تێکدانی ناوچەکەیە.
عەلیئەکبەر پوورجەمشیدیان، لە وتووێژێکدا لە “دفاع پرس” بە ئاماژەکردن بە هێرشی مووشەکی بۆ سەرقەڵای حیزبی دێموکڕاتی کورستان ڕایگەیاند: “هێزە چەکدارەکان بەتایبەتی سپای پاسداران بەو هێزەی کە هەیانە، دەتوانن لە هەر بارودۆخێکدا، لە کاتێک کە وڵاتی ئێران بەرەوڕووی هەڕەشە ببێتەوە، ئەو هەڕەشانە بەهێزەوە وڵام بدەنەوە.
ڕۆژی شەممە، ١٧ی خەرمانان، بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان، لە لایەن سپای پاسدارانەوە مووشەکباران کرا، کە لەو مووشەکبارانەدا، ١٥ کادر و پێشمەرگەی حیزب شەهید و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.