Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۴ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۷ | 25/09/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

کوژرانی لاوێکی سەقزی بە دەستی هێزە ئنتیزامییەکانی مەریوان

15/09/2018 | 00:37:31
+A
-A

هێزە ئنتیزامییەکانی ڕێژیم، لاوێکی خەڵکی ناوچەی سەقزیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت.
بە پێی‌هەواڵێک کە لە سەقزەوە بەدەستمان گەیشتووە، شەوی پێنج‌شەممە ٢٢ی خەرمانان زانیار محەممەدی کوڕی سمایل خەڵکی هۆمەڕەشاڵی سەقز، لە ناوچەی چنارەی مەریوان لە کاتی شوفێری کردن، کەوتووتە بەر دەستدرێژی گوللەی هێزە ئنتیزامییەکان و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
ناوبرا بە گوتەی ناسیاوانی یەکێک بووە لە لاوانی خوێنگەرم و گەلدۆست و خاوەنی بنەماڵەیەکی خۆشناو و ناسراوە لە ناوچەی سەقز، کە لە کاتی گەڕانەوە بۆ سەقز لە ناوچەی مەریوان بە تەقەی هێزە ئنتیزامییەکان کوژراوە.
بنەماڵەی زانیار لە ناوچەی سەقز ، کە بنەماڵەیەکی کوردپەروەو نیشتماندۆستن، گیانی لەدەستدانی کوڕەکەیان بە دەستی چەکدارانی رێژیم بۆتە هۆی نیگەرانی و خەمباری خەڵکی ناوچەکەو، ئەمرۆ هەێنی ٢٣ی خەرمانان بە بەشداریی خەڵکێکی بەرفراوان لە ئاوایی هۆمەرەشاڵی سەقز بە خاک سپێردرا.
ئەو لاوە جوانەمەرگە، دەزگیراندار بوو، کە گیان لەدەستدانی کەسوکارەکەی زیاتر تازیەبار کردووە.