Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۳۰ ی خه‌رمانانی ۱۳۹۷ | 21/09/2018 | کاتژمێر:
جیهان

دیدارێکی تایبەت لە پارلمانی بریتانیا

13/09/2018 | 23:15:27
+A
-A

پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ١٣ی سپتامبەری ٢٠١٨، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا، لە مێزگردێکدا لەگەڵ بەڕێز “جاک لۆپرێست”ی ئەندام پارلەمان و سەرۆکی گرووپی پارلەمانتاران بۆ کاروباری عێراق و خاتوو “ماری کلیندۆن” ئەندامی پارلەمانی بریتانیا و بەڕێز “لۆرد مۆریس گلاسمەن” و بەڕێز “لۆرد لۆید راسێل مۆیل” و بەڕێز “گاری کێنت” کە سەرپەرستی کۆبوونەوەکەی دەکرد، کۆ بووەوە.

لەم کۆبونەوەیەدا بەڕێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و نوێنەری حیزب لە بریتانیا لەسەر هێرشی مووشەکی بۆ سەر قەڵای دێموکرات و چۆنیەتی هێرشەکە و شەهید و بریندارەکان و ئیعدامی سێ زیندانی سیاسی کورد و هەروەها مانگرتنی خەڵکی ڕۆژهەڵات وەك دەسکەوتێکی گەورەو بەهێزترین چەک دژی کۆماری ئیسلامی بەدرێژە قسەی کرد. هەروەها سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەو ئالۆزی و شێواندنی ئەمن و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەت عێراق و باشووری کوردستان تەورێکی دیکەی باسەکان بوو. بەشێکی تر میزگردەکە بەشداربووان را و بۆچونی خۆیان پێشکەش و بەپەرۆشبوونی خۆیان لەو کارەساتە راگەیاند و داوای ساغی و سەلامەتیان بۆ بریندارەکان خواست و رایانگەیاند کە لەو بارەوە بەجیدی و شێلگیرانە بەدوای داخوازیە رەواکانمانەوە دەچن و لەگەل وەزارەتی دەرەوە،نەتەوەیەکگرتوەکان و پارلمانی بریتانیا لەم بارەوە دەکەونە وتووێژ و دانوستان.

بەشێکی تری دانیشتنەکە پرسیاری ئەندامان و لۆرد و راوێژکارەکانیان بوو لەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان و قەڵای دێموکرات بوو کە لەلایەن نوێنەری حیزبەوە وەڵامیان درایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە هاوڕێ خاتوو ژاڵە لەو دانیشتنەدا لەگەڵ نوێنەری حیزب بەشدار بوو.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کورردستان/ بریتانیا

١٣ی سپتامبری ٢٠١٨