له ڕێگای ئه و نوسراوه، رێکخراوی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست توڕه یی خۆی نیشان ده دات لەمه ڕ هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه ر باره گاکانی دو ئه ندامی سۆشیاڵ ئینته رناشناڵ بیتی له حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران که له کوردستانی عێراق نیشته جێێن.
بنکه سه ره کی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له کاتی به ڕێوه چوونی دانیشتنی کۆمیته ی ڕێبه رایه تی، که وته به ر هێرش و تڕاژدی گیان به خت کردنی ١٦ که س و برینداربوونی ٥٠ که سی لێکه وته وه. ڕژێمی ئێران هه وه ها بنکه سه ره کی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران و که مپی په نابه ران له شاری کۆیه دایه به ر په لامار.
به و هۆیه، سۆشیاڵ ئینته رناشناڵ هاوخه می قووڵی خۆی بۆ بنه ماڵه ی قوربانیان، و په یامی هاودڵی له گه ڵ برینداره کانیش ده رده بڕێت.
هێرشی ڕشه کووژی پلان بۆداڕێژڕاو دژ به کوردانی ئێران، هاوکات بوو له گه ڵ له سێداره دانی سێ زیندانی سیاسی کوورد له لایه ن ڕژێمی ئیران، له وانیش ڕامین حوسێن په ناهی، ئه ندامی حیزبی کۆمه ڵه کوردستانی ئێران وه ك ئه ندامێکی دیکه ی سۆشیاڵ ئینته رناشناڵ. شایانی باسه که سۆشیاڵ ئینته رناشناڵ که یسی ناوبراوی خستبۆ ڕۆژه فی کۆله ڵگای نێوده وڵه تی و ڕێکخراوه کانی جیهانی مافی مرۆڤ.
ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران به هێرش کردنه سه ر خه ڵکی بێ گوناهی مه ده نی، سه روه ری وڵاتێکی جیران و یاساکانی نێوده ڵه تیشی به زاند. هه ر بۆیه ش سۆشیاڵ ئینته رناشناڵ داوا له هه موو کۆمه ڵگای نێوده وڵه تی ده کات تا دژی ئه و کرده وه قزێونانه بوه ستنه وه.