دانیشتنی ژماره : ١٩-٢٠١٧
بڕواری دانیشتن: ١٠/٠٩/٢٠١٨
سپۆنسه ری سه ره کی: ماری گڵیندن
سپۆنسه ره کان:
له ڕێی ئه و نووسراوه، پاڕڵمان، بۆردومانی که مپی سیاسی و په نا به رانی کووردی ئێرانی له کۆیه، له قووڵایی ٢٠٠ کیلۆمه تری ناو سنوری فه رمی کوردستانی عێراق، له لایه ن سپای پاسدارنی شۆڕشی ئێران، به تووندی ئیدانه ده کات. له پێوه ندی له گه ڵ شه ش ڕاکێتی زه وی به زه وی و به کارهێنانی فڕۆکه ی بێ فڕۆکه وان، هاوکات له گه ڵ به ڕێوه چوونی دانیشتنی کۆمیته ی ڕێبه رایه تی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، هاوخه می و سه رخۆشی خۆمان ڕاده گه ێینین بۆ بنه ماڵه ی گیان به خت کراوان، و ئاواتی چاک بوونه وه ی خێرا بۆ برینداران ده خوازین. ئه و پاڕڵمانه بڕوای وایه که ئه و هێرشه، به زاندنی ئاشکرای یاسای نێوده وڵه تی، پڕنسیپه کانی سه روه ری و جیرانه تیه. هه روه ها جێی ئاماژه یه، که ئامریکا و هاوپه یمانی نێوده ڵه تی تا ئێستاش به رپرسن له پاراستنی سنووری هه وایی عێراق، و مه ترسی ئه وه هه یه، له ئه گه ری نه بوونی کاردانه وه دژی هه ڕه شه ی ئێران، ئه وا ڕژێمی ئێران بۆ دوباره کردنه وه ی کرده وه ی هاوشێوه هان بدات. پاڕڵمان پێی وایه که خاکی عێراق و هه رێمی کوردستان نابێ ببێته گۆڕه پانی یه کلاکردنه وه ی ململانه ی زلهێزه کان. به و پێوه ره ش، پاڕڵمان داوای به په له ده کات له بریتانیا و وڵاتانی تر بۆ ئیدانه ی ڕژێمی ئێران له نه ته وه یه کگرتوه کان و شوێنی پێوه ندیداری دیکه له ئاستی جیاوازدا، به مه به ستی ڕاگرتنی خێرای ئه و چه شنه کرده وانه ی ڕژێم.