لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی حکومەتی عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ هێرشی موشەکی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە نارەزایەتی دژ بەو هێرشەی ڕژیمی ئێران دەربڕی.
ئەحمەد مەحجووب،ی وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق دژی هەر جۆرە پێشلکارییەکی سەروەری خاکی عێراقە و ئەو هێرشە مووشەیەکی ئێران ڕەت دەکەینەوە چونکا خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج و جەندین کەس کوژراون و بریندار بوون.
پێویست بە ئاماژەیە کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨ی زاییی قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرایە ئامانجی هێرشی موشەکی ڕژیمی کۆنەپەرست و تێرۆریستی ئیلامی ئێران و بە هۆیەوە ١٥ کەس کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێبەری حیزب شەهید بوو و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.