له ئێران کار له کار ترازاوه و ناسه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری گه‌یوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی خۆی. سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکاش ڕۆژی چوارشه‌ممه. 14ی خه‌رمانان ڕاگه‌یاند که نازانێ دواجار له ئێران چی ڕوو ده‌دا و بۆشی گرینگ نییه که کاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵی دابنیشن یان نا.
تڕا‌مپ له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌میری کۆوهیتدا گوتی: ئێران شڵه‌ژاوه و ڕێبه‌رانی ئه‌و ڕێژیمه‌ش بۆ ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان که‌وتوونه‌ته ته‌نگانه.
گوشاره‌کانی ئه‌مریکا له مانگه‌کانی ڕابردوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌م وڵاته دژی ئێران و گه‌نده‌ڵیی بێهه‌وسار و ناکارامیی حوکمه‌ت وای کردووه ئابووریی ئه‌م وڵاته له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵته‌کێ و دراوی نیشتمانیش پووڵێکی قه‌ڵب نه‌هێنێ.
ئه‌گه‌رچی له ئێستاشدا ئه‌م دۆخه بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تیی جۆراوجۆر له ئێران‌دا، به‌ڵام ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندوه که له 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه قۆناغی دووهه‌می سزاکان له دژی ئێران ده‌خاته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه و هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران ڕاده‌گرێ و به‌وه‌ش هینده‌ی دیکه بارودۆخی وڵات شپڕێو ده‌بێ.