هەول و دەسپیشخەریی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بۆ پێشگرتن بە لەسێدارەدران و لە پێناوی ئازاد کردنی رامین حوسین پەناهیدا بەردەوامە.
لە نوێترین هەوڵیدا، سکرتێری گستیی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەڕێز لویس ئەیالا، لە گەڵ ٢٧ ئەندام پارلمان و کەسایەتیی سیاسی و کۆمەڵێک ئەندامی ڕێکخراوی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست
((S1 نامەیەکی ئاراستەی حەسەن روحانی سەرۆك کۆماری جمهووریی ئیسلامیی ئێران کردوە. لەو نامەدا ئەو کۆمەڵە کەسایەتییە تێکڕا و بە هاودەنگی داوای دەسهەڵگرتنی حکوومەتی ئێران لە بەڕێوەبردنی سزای ئێ و هەر وەها ئازادکردنی ئەو بەندییە سیاسییە کوردە دەکەن.
شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست لە دوایین کۆبوونەوەی کۆنسەی خۆی دا کە ژوئەنی رابردوو لە ژنێڤ پیک هات،پشتگیریی داوای حیزبی دیموکراتی کوردستان و لایەنە کوردییەکانی دیکەی بەشدار لەو کۆبوونەوەیەیدا کرد کە داواکاری هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی ئەو بەندییە سیاسییە کوردە و ئازادکردنی بوون.