رۆژی شەممە١٠ی خەرمانان، لە شاری بەغداد، کۆبوونەوەی هاوبەشی سەربازیی عێراق، سووریە، ئێران و ڕووسیە لە وەزارەتی بەرگریی عێراق بەڕێوەچوو.
ئيستراكوڤ سيركی، جێگری سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ڕووسیە، قەدیر نیزامی، جێگری سەرۆک ئەرکانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، سەلیم خەلیل حەربا، جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای سووریە و عەبدولئەمیر یارەڵڵا، جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بۆ ئۆپراسیۆنەکان، سەرۆکایەتی شاندەکانیان کردووە.
ئەگەری هێرشی سوپای سووریە بە پشتیوانی ڕووسیە بۆ سەر پارێزگای ئیدلب، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی لەدەست ئۆپۆزیسیۆنی سووریە، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێدەکرێت.
تاوەکو ئێستا وەزارەتی بەرگریی ئەو چوار وڵاتە راگەیێندراویان لەبارەی ئەو کۆبوونەوە هاوبەشە بڵاونەکردۆتەوە.
دوای چڕبوونەوەی جموجۆڵە نیزامییەکانی ئامریکا بە مەبەستی هێرش کردن بۆ سەر سووریە، وڵاتانی هاوپەیمان پێوەندە سەربازییەکانیان زیاد کردوە.