برایان هۆک، بەرپرسی گرووپی کاری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە دەیانهەوێ تاوەکو رۆژی 4ـی نۆامبر هەناردەی نەوتی ئێران رابگرن.
بەگوتەی شارەزایان هەر ئێستاش رۆژانە 400 هەزار بەرمیل هەناردەی نەوتی ئێران کەمی کردووە.
شارەزایانی ئابووری پێیان وایە وڵاتانی ئورووپایی و تەنانەت چین و هیندوستانیش ئەگەر بخرێنەسەر دوو رێیانی ئێران یان ئەمریکا، ئێران هەڵنابژێرن، تەنانەت ئەگەر بە نیوەی نرخیش نەوتیان پێبدرێت.
کۆمپانییا ئورووپاییەکان، پێش دانانەوەی قۆناخی یەکەمی گەمارۆکانی ئەمریکا، کڕینی نەوتی ئێرانیان رۆژانە 41% بوو، کە دەکاتە 220 هەزار بەرمیلیان کەمکردۆتەوە.
کۆرەی باشوور، ئیماڕات و ژاپۆنیش مامەڵەی نەوتییان لەگەڵ ئێران ڕاگرتووە. بەوەش پێشبینی دەکرێ لەماوەی شەش مانگدا هەناردەکردنی نەوتی ئێران 1 میلیۆن و 500 هەزار بەرمیل کەمبکا.
بەشێوەی مامناوەندی، ئێران رۆژانە دوو میلیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە. کەمبوونەوەی یەک میلیۆن و نیو، واتا گەڕانەوە بۆ پێش قۆناخی رێککەوتنی ئەتۆمی، ئەو کات ئێران رۆژانە نزیکەی 1 میلیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.