Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۳ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۷ | 24/09/2018 | کاتژمێر:
ئەدەب

چاپی کتێبی “کشتار بی پایان”، لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئێعدام، تێرۆر و کۆمەڵکوژیی خەڵکی کوردستان

28/08/2018 | 00:19:56
+A
-A

کتێبی “کشتار بی پایان” لە نووسینی دکتۆر جواد دانشپژووە چاپ و بڵاو بۆوە. کتێبی “کشتار بی پایان” لێکۆلینەوەیەکە لە سەر ئێعدام، تێرۆر و کۆمەڵکوژی( ژینۆساید) خەڵکی کوردستان لە نێوان ساڵەکانی ١٣٥٧ تا ١٣٩٦.

لێکۆلینەوەکانی ئەم کتێبە دەری دەخەن کە خەڵکی کورد بە دوای شۆرشی ساڵی ٥٧ی ئێران، هەموو توانای خۆی لە ڕێگەی ئاشتیخوازانەوە بۆ دابینکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆی خستووەتە گەڕ و، لە لایەکی دیکەوە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران نە تەنیا بە دەنگی ئاشتیخوازانەی کوردەوە نەچووە، بەڵکوو بە توندی دژی مەسەلەی نەتەوەیی ڕاوەستاوە و هەوڵی داوە بە ئێعدام، تێرور و کۆمەڵکوژی، دەنگی خەڵکی کورد کپ بکا.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئەم کتێبە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ٢٢٨٧ کەسی لە سەرەتای شۆرش لە ساڵی ١٣٥٧وە تا کۆتایی ١٣٩٦ ئێعدام و تێرور کردووە کە ٤١٦ کەس لەو ژومارەیە تێرۆر کراون. جوغرافیای تێرۆر، هەموو پانتاییەک کە چالاکی سیاسیی کوردی لێ بووبێ دەگرێتەوە!

هەروەها لەوماوەیەدا کۆماری ئیسلامی ١٣٤ ژن، ٥٩ منداڵ و لاوی ژێر ١٨ ساڵی ئێعدام و تێرۆر کردووە. ئەو رێژیمە هەر بەوە نەوەستاوە و٣٨٠ کەسی لە منداڵ و لاو، ژن وپیاو، پیر و پەککەوتەی گوندنشینەکانی بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە قەتل وعام و ٣٨ گوندی بە تەواوی وێران کردووە.

ئەو کتێبە لێکۆلینەوەیەکی وردە لە سەر ئەو بابەتانەی خوارەوە:

ــ مێژووییەکی کورت لە سەرکوتی شۆرشەکانی کوردستان

ــ رووداو و وتووێژەکانی دوای شۆرشی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧

ــ لێکۆلینەوە لە سەر ئێعدام، تێرور و کۆمەڵکوژییەکان بەپێی ئامار

کتێبەکە هەروەها ئەم لیستانەی خوارەوش لە خۆ دەگرێ:

ــ لیستی گشتی ئێعدام و تێرۆرەکان،

ــ لیستێکی جیاواز لە گشتی تێرۆرەکان،

ــ لیستی گشتیی بریندارەکانی تێرۆر

ــ لیستی گشتی کۆمەڵکوژی گوندنشینەکان،

ــ لیستی گشتیی گوندە وێرانکراوەکان،

ــ لیستی گشتی ئەو گوندانەی کە کۆمەڵکووژیان لێ کراوە