ئەگەر بە مێژوی دوور و نزیکی نەتەوەکەماندا وەگەڕێین و وەردی دەینەوە، دەبینین مامۆستایانی ئایینی ڕەمز و پێشەنگی خەبات و بەرخودان بوون. ئه‌وان بۆ کۆمەڵگه‌ی ئەودەم نەخشی ڕووناکبیران و خوێندکارانی ئێستایان گیراوە و هەنووکەش کەم نین ئەو مامۆستا خەباتکار و نەتەوەپارێزانەی لەنێو خۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەنێو کۆری خەباتی ئاشکرادا لە چاوی دەسەڵاتی ئیسلامیی ئێران‌دا نەخشی چقڵ دەگێرن، بەردەوام بەرپەرچی سیاسەتی دوژمنکارانە دەدەنەوە.
بەدڵنیایەوە چ ئەو مامۆستایانەی ئەو دەم و چ ئه‌وانه‌ی ئێستا لە حوجرەکاندا فرچکیان بە بیری کوردایەتی و ئازایەتی گرتووه، ئامۆژگاریی مامۆستاکانیان لە کەڵکەڵەیاندا بۆتە هەوێنێ بەرەنگاری و فیداکاری. بەشێکی زۆری مامۆستایانی ئایینی خۆڕسکانە قۆڵی هیممەتیان ههڵماڵیوە و چاکیان بەلا داداوە و خۆیان هاویشتۆتە نێو کۆڕی خەبات.
بەکردەوە کەم نین ئەو مامۆستایانەی وەک فەرماندەی چاو نەترس تەنگیان بە سپای پۆشتە و پەرداخی دوو دەستەڵاتی «شا» و «شێخ»ی حاکم هەڵچنیوە و نەترەی هێزەکانیان بردوون! ئەمڕۆش یەکێک لەو توێژە بەرچاوەی کۆمەڵگه‌کەمان کە بۆتە ڕوانگەی گەل، مامۆستایانی ئایینین که لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەبێ ئەرکی کادری لێهاتوو بگرنە ئەستۆ، هەروەک له پێشوودا نیشانیان داوه و زۆر له‌وان گیانیان له پێناویدا داناوه که مامۆستا مه‌لا خدر دۆڵه‌گه‌رمی یه‌ک له‌وانه.
مامۆستا مه‌لا خدر ساڵی ١٩٤٣ لە گوندی دۆڵەگەرم کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای سەردەشت چاوی بە دونیا هه‌ڵ هێنا. ئه‌و لە بنەماڵەیەکی هەژاردا لەدایک بوو و بە حوکمی ئەوەی تاقانە بوو، لای دایک و باوکی زۆر خۆشەویست بوو و هەموو هەولی ئەوان بەتایبەتی دایکی بۆ ئەو بوو وه‌به‌ر خوێندن بنرێ و پێ بگا.
سەرەتای دەستپێکردنی مامۆستا بەخوێندن دەگەڕیتەوە بۆ مزگەوت و له‌لای مامۆستا مەلا مه‌حموود، مامۆستای ئاوایی ده‌ست به خوێنی وانه ئاینییه‌کان ده‌کا و به‌ره‌به‌ره هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندنی دینی ده‌بڕێ هه‌تا ئیزنی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێ. مامۆستا هه‌م شارەزاییەکی زۆری لە سەر دین و ئیسلام هەبووه و هه‌م تا بڵێی مرۆڤيکی خۆش فکر و ئازدیخواز بووه. ئازادیخوازی لای مامۆستا تایبەتمەندییەکی یەکجار به‌رچاو بووه و ئه‌وینی خاک و نیشتمان و کوردایەتی و خه‌بات به‌شێکی گرینگ له که‌سایه‌تیی ئه‌و بوون. مامۆستا که که‌سێکی وردبین و هه‌ڵسووڕ بوو، بۆ خه‌بات و تێکۆشانی به کرده‌وه ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی هه‌ڵبژارد و ساڵی 1344 شه‌ره‌فی ئه‌ندامه‌تیی ئه‌م حیزبه‌ی وه‌رگرت.
بڵاوکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی خه‌ڵک له‌نێو خه‌ڵک و هاندانی خه‌ڵک بۆ مافخوازی و خه‌بات دژی زۆرداری ئه‌رکێک بوو که مامۆستا شه‌و و ڕۆژی بۆ نه‌ده‌ناسی و زۆر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌یی کرده قوربانیی سه‌رخستنی ئامانجه به‌رزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی.
مامۆستا یەکێک لەو کەسانە بوو کە هەم لە سەردەمی محهممەدڕەزا شا و هەم لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا دژی ستەمکارییان وەستا و لەو ڕێگەیەشدا ڕووبەڕووی زۆر لە کێشە و سەختییەکانی ژیان بۆوە.
له ڕاپه‌ڕینی چه‌کداریی ساڵانی 47_46ی تێکۆشه‌رانی دێموکرات‌دا مامۆستا مه‌لا خدر وه‌ک یه‌کێک له باوه‌ڕپێکراوانی مه‌لا ئاواره هه‌ڵسووڕانی بووه و یارمه‌تیی شۆڕشی داوه و دواتر له ژێر فشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیمی شادا ناچار به به‌جێهێشتنی زێده‌که‌ی ده‌کرێ و له باشووری کوردستان درێژه به ژیان و خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌ی ده‌دا.
مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده که هاوڕێی سه‌رده‌می فه‌قێیه‌تی و خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌ی مه‌لا خدر بووه، له باره‌ی ئه‌م ڕۆژانە و تێکۆشانی مه‌لا خدرئاوا ده‌نووسێ: «کاک مه‌لا خدر له‌و مه‌یدانه‌شدا زۆر جێی متمانه، زۆر جێی ئۆمێد و زۆر چالاک بوو. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکی حیزبی و نیشتمانی ماندوویی نه‌ده‌ناسی و شه‌و و ڕۆژی نه‌ده‌زانی. ده‌گه‌ڵ هه‌موو مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ڕێی خه‌بات و ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جه‌هه‌ننه‌میی پاشایه‌تی هه‌موو ناوچه‌کان، به تایبه‌تی ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی به هێزی سه‌ربازی و ژاندارم و به‌کرێگیراوی هه‌رزان قیمه‌تی خۆوڵاتی ته‌نیبوو، مه‌لا خدر هه‌روه‌ک هاوڕێکانی دیکه‌ی بێ ترس له دوژمن خه‌ریکی ئه‌نجامدانی ئه‌رکه حیزبی و نیشتمانییه‌کانی بوو و به ڕۆژ فه‌قێ و به شه‌و پێشمه‌رگه بوو.»
مه‌لا خدر له دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وه‌رزێکی نوێ له شۆڕش و خه‌باتی سیاسیی کورد له ئێران، وه‌ک کادرێکی به‌وه‌جی حیزبی دێموکرات شان وه‌به‌ر به‌رپرسایه‌تییه‌کان ده‌دا و هه‌موو کاته‌کانی ژیانی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه حیزبییه‌کانی ته‌رخان ده‌کا.
مامۆستا مه‌لا خدر که به‌شداریی چه‌ند کۆنگره‌ی حیزبی کردبوو و له ڕه‌وتی دوو ده‌یه خه‌باتی ئاشکرا و نهێنیدا خه‌رمانێک ئه‌زموونی سیاسیی وه‌سه‌ر یه‌ک نابوو، له کۆنگره‌ی نۆی حیزبی دێموکرات_ڕێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ_ دا به ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزب هه‌ڵبژێردرا و پتر له جاران شانی دا به‌ر ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تییه‌کان.
دوا قۆناغی ژیانی نه‌مر مه‌لا خدر ئه‌و کاته ده‌ست پێ ده‌کا که به‌هۆی هیندێ گیروگرفتی ژیان و له‌شساغییه‌وه ناچار بوو له ساڵی 1378ی هه‌تاویدا نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌که‌ی به‌جێ بێڵی و له وڵاتی نۆروێژ بگیرێسێتهوه. له‌و قۆناغه‌شدا مه‌لا خدر هه‌ر به جه‌سته له‌وێ بوو، ئه‌گینا بیر و هۆش و فکر و خه‌یاڵی هه‌ر له‌لای کوردستان و کوردستانییه‌کان بوو. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌موو توانای خۆی به‌کار دێنا تا بتوانێ که‌لێنێک له ژیانی خه‌باتگێڕانه‌ی حیزبه‌که‌ی پڕ بکاته‌وه و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌ی هه‌نگاوێک له سه‌رکه‌وتن نیزیک بکاته‌وه.
مامۆستا مه‌لا خدر به داخه‌وه له دواساڵه‌کانی ته‌مه‌نیدا تووشی نه‌خۆشیی بێ ئامانی شێرپه‌نجه هات و هه‌ر چه‌ندی له به‌ربه‌ره‌کانی ده‌گه‌ڵ ئه‌و دێوه‌زمه سامناکهشدا ئه‌وپه‌ڕی وره و یازایهتیی له خۆی نیشان دا، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ساڵی 2008 نه‌خۆشییه‌که‌ی بڕستی لێ بڕی و به دنیایه‌ک ئاوات و ئاره‌زووی بهدینههاتووهوه ماڵئاوایی یه‌کجاریی له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌که‌ی و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی و گه‌ل و وڵاته‌که‌ی خواست.
ڕووحی شاد و یادی هەرمان.
لە ژمارەی ٧٣٢ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)