لە درێژەی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد، سێ وەرزشوانی کورد میداڵی زێڕ و حوکمی قارەمانیان بە دەست هێناو هەروەها وەرزشوانێکی خەڵکی شاری سەقز میداڵە زێڕەکەی خۆی پێشکەش بە گەلی کورد کرد.
کچە وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “نەسیبە شەهبازی” توانی وەکوو یەکەمین کچ، میداڵی زێڕی چوارەمین پێشبڕکی قارەمانی ئۆلەمپیکی تیکواندۆ بەدەست بهێنێت.
هەروەها وەزرشوانێکی کورد، بە ناوی شێرزاد عەلیڕەمایی خەڵکی ئاوایی نجێ سەر بە شاری سنە، لە پێشبڕکێی قارەمانی “ڕەزمی وڵات”، حوکمی قارەمانیی ئەو پێشبڕکێیانەی بەدەست هێنا.
لە پێشبڕکێیەکانی کۆنگفۆی ئێران کە لە شاری چالووس بەڕێو چوو، موبین خزری کۆنگفۆکاری کوردی خەڵکی ئاوایی “پاشبڵاغی” سەر بە شاری بۆکان، توانی لە کێشی ٤٤ کیلۆدا، بە سەر ڕکەبەرەکانیدا زاڵ بێت و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
ئارەش عەلیمورادی، لەپێشبڕکێی “دێدلیفت”ی هەڵبژرادەی جیهان کە وڵاتی گورجستان بەرێوەچوو ، میداڵی زێڕی پاڵەوانیی ئاسنی بەدەست هێناو، ناوبراو میداڵە زێڕەکەی خۆی پێشکەش بە گەلی کورد کرد.