کۆفی عه‌نان ، سکرتێری پێشووی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، له ته‌مه‌نی 80ساڵه‌یدا، دوای ماوه‌یه‌ک نه‌خۆشی کۆچی‌دوایی کرد.
ناوبراو له‌دایکبووی 8ی ئاوریلی 1938 له وڵاتی غه‌نا و، به حهوتهمین سکرتێری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دهێته ئه‌ژمار.
کۆفی عه‌نان براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتیی نوبێل و له نێوان ساڵه‌کانی 1997تا 2006 سکرتێری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بوو.
ئه‌و دیپلۆماته ئافریقاییه، یه‌که‌م ڕه‌ش پێستێک بوو که بوو به سکرتێری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و، له ده‌سپێکی شه‌ڕی سووریه‌ش وه‌کوو یه‌که‌م نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کیه‌تیی عه‌ره‌ب بۆ کاروباری سووریه هه‌ڵبژێردرا.
له به‌یاننامه‌ی “دامه‌زراوه‌ی کۆفی عه‌نان”، به بۆنه‌ی مه‌رگی ئه‌و دیپلۆماته هاتووه: کۆفی عه‌نان دیپلۆماتێکی جیهانی و باوه‌ڕمه‌ند به هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی بوو، که له‌ته‌مه‌نی سیاسی خۆیدا بۆ بنیاتنانی جیهانێکی یه‌کسانتر و پڕئاشتی تێکۆشا.
کۆفی عه‌نان له ڕه‌خنه‌گرانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی جۆرج ده‌بلیوو بۆش بوو، که له کاتی دوایین لێدوانی له ساڵی 2006 ڕه‌خنه‌کانی نهشاردوه.
شیاوی باسه له‌و ماوه‌یه که کۆفیعهنان سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بوو، جیهان شاهیدی شه‌ڕی عێراق و په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی ئه‌یدز ببوو.
کۆفی عه‌نان دوای ماوه‌یه‌ک نه‌خۆشی، رۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 27ی گه‌لاوێژ له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له شاری بێڕن، پایته‌ختی وڵاتی سویس، کۆچی‌دوایی کرد.