سکرتێری حیزبوڵڵای لوبنان حەسەن نەسروڵڵا کە بە ڕێکخراوێکی توندئاژۆ و بە دەستوپێوەندیی ئێرانەوە ناسراوە، نیگەرانی خۆی لە گوشارەکان بۆ سەر ئێران نەشاردەوەو لەو بارەوە هەڵوێستی گرت.
حەسەن نەسروڵڵا شەوی ٢٣ی گەلاوێژی ٩٧ی هەتاوی بە باس کردن لە هەلومەرجی ئێران و گەمارۆە نوێیەکانی ئامریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند؛ کە ئێران وڵاتێکی ئیسلامییەو هەمووکات پاڵپشتی چەوساوەکان بووە و بە گەمارۆکانی ئامریکاش ناڕووخێ”
نیگەرانییەکانی حەسەن نەسروڵڵا وەکوو کەسێکی نیزیک بە دەوڵەتی تاران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ساڵانە دەیان میلیارد لە سروەت وسامانی خەڵکی ئێران بۆ ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکە بە ڕێکخراوی حزوبوڵڵا دەرێ و، لەلایەک دیکەش ملدانی ئێران بە گرێبەستی گرووپی سپی کردنەوەی پارە(FATF) کە ڕێگریی دەکا لە پشتیوانی کردنی ماڵی لە گرووپە تیرۆریستییەکان، بەرەبەرە ئەو ڕێکخراوە بە تەواوی لاواز دەکات.
حەسەن نەسروڵڵا شەوی ڕابردوو لە ساڵرۆژی شەڕی سی وسێ رۆژی حیزبوڵڵاو ئیسرائیل، بۆ دڵنەوایی دانەوەی لایەنگرانی رایگەیاند گەمارۆکانی ئامریکا ئێران نارووخێنێت! دەگوترێ لە ئەگەری هەچەشنە ئاڵۆگۆڕ لە ئێران ،سەرچاوی ماددیی حزبوڵڵاش لە ناو دەچێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە شەڕی سی وسێ رۆژە حزبوڵڵا و ئیسرائیل بە فیتی ئیڕان درێژەی کێشا و هەزینە و پارەی ئەوشەڕەش لە گیرفانی خەڵکی ئێران درا.
دەگوترێ قسەکانی حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە دۆخی ئێران و پاڵپشتی کردن لەو وڵاتە و، باس کردن لە گەمارۆکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە لە نێوانی ئەندامانی پلەبەرزی ڕێکخراوەی حیزبوڵڵا لە پێوەندی لەگەڵ داهاتووی ئێران ناکۆکی هەیە و نیگەرانی چارەنووسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
شیاوی باسە بە پێی هێندێک سەرچاوە کۆماری ئیسلامی ساڵانە بێجگە ٧٠٠میلیۆن دۆلار یارمەتیی نەغدی، بڕی ١٦میلیارد دۆلار چەکوچۆل دەداتە حیزبوڵڵا.