سەناتۆری کۆماریخواز لیندزی گرام لە پەیامێکدا بە ئاماژەدان بە هەلومەرجی نێوخۆی ئێران، لەو بارەوە بە توندی ڕەخنەی لە وڵاتانی ئورووپایی گرت.
لیندزی گرام لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند؛ جێی شەرمە وڵاتانی ئورووپایی لەسەر مامەڵە کردن لە گەڵ ڕێژیمی جنایەتکاری کۆماری ئیسلامی پێداگرن و، گوێ لە هاواری خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران ناگرن.
لیندزی گرام بە ئاوردانەوەیەک لە کۆی سیاسەتی بەرژەوەندیخوازانەی وڵاتانی ئورووپایی لەو بارەوە ڕەخنەی لێگرتوون و، لە مەڕ کوژرانی دەیان میلیۆن کەس کە بونەتە قوربانی سات وسەدا بازرگانییەکان بە تاوانباریان دەزانێ و، هەرچەشنە باج دان و مەمەڵە کردنی وڵاتانی رۆژاوایی لەگەڵ دەوڵەتی تاران، بە هاوکاری کردنی ئورووپا لەگەڵ هیتلەر شوبهاندوە.
ئەو سەناتۆرە کۆماریخوازە، لە وڵاتانی ئورووپایی داوای کردوە، لە سیاسەتی تەریکخستنی کۆماری ئیسلامی کە دۆناڵد تڕامپ هەوڵی بۆ دەدا پاڵپشتی بکەن و، پشتیوانی خەڵکی ئێران بن.
بە باوەڕی لیندزی گرام تەنیا ڕێگای ڕزگاری ئێران، لە ناوچوونی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.