Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پێنجشه‌ممه ۲۵ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۷ | 16/08/2018 | کاتژمێر:
چالاکی

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ، لە شاری ئیلام

10/08/2018 | 22:17:14
+A
-A

لە شاری کوردپەروەری ئیلام لە بەرەبەری هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ کە هاوکاتە لەگەڵ ٧٣ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەر لە نوێ چالاکیی تەبلیغاتی بەڕێوە چوو.
شەوی ١٨ی گەلاوێژ لایەنگران و هۆگرانی حیزبی دێموکرات سەر بە ڕێکخستنە نێهینییەکانی حدک لە شاری زێڕینی ئیلام ، بە بڵاو کردنەوەی تراکت ونووسراوەی پێوەندی‌دار یادی دامەزرانی حیزبی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.
دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەوی ڕابردوو لە چەندین شەقام و گەڕەکی گرینگی شاری ئیلام ، لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا لەگەڵ ئامانج و ئاواتەکانی حیزبی دێموکرات پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.
ئەو گەڕەک و شەقامانەی لە شاری ئیلام کە بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین؛ لە جادەی ئیلام بۆ کرماشان ، مەیان موعەللیم، کۆڵانی زەکەریا، پێچی ئاشووری بەرەو لای مەلەکشاە ، مەیان سەعدی و چواڕێیانی ئازمایشگاە .
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین لە چالاکان و تێکۆشەرانی حیزب لە شاری ئیلام ، سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ و سڵاویان بۆ دەنێرێ.